دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

2021/02/24 - 04:40 | 451 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
پاش راگرتنى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى، جارێكى دیكه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێته‌وه‌‌ و به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامى ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى بڕیارى راگرتنى له‌سه‌ر ده‌دات.
 
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "پاش راگرتنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه‌، له‌ گه‌رمیان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى كراوه‌ته‌وه‌".
 
باسى له‌وه‌شكرد: دابه‌شكردنى نه‌وت‌ هاوشێوه‌ى پێشو له‌ رێگه‌ى به‌نزینخانه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى بریارى راگرتنى ده‌دات.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,690,656     ژمارەی میوان 670