ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك چالاكوانى دیكه‌ى بادینان ده‌رده‌كرێت

2021/02/22 - 06:00 | 749 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
پاش ئه‌وه‌ى پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نوسى سنورى بادینان له‌ لایه‌ن دادگاى هه‌ولێره‌وه‌ سزادران به‌ زیندانى كردن، فه‌رمانى گرتن بۆ چه‌ند چالاكوانێكى دیكه‌ش ده‌ركراوه‌.
 
ئه‌یهان سه‌عید، چالاكوان و برای یه‌كێك له‌ سزادراوانى بادینان به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: فه‌ر‌مانى گرتن بۆ ژماره‌یه‌ك چالاكوانى دیكه‌ى بادینان ده‌ركراوه‌.
 
له‌باره‌ى هۆكارى ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆیان‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له‌سه‌ر ئه‌و لێدوان و چالاكیانه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردودا ئه‌نجامیان داوه‌.
 
وتیشى: پێشتر ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى چالاكوان و هاوڵاتى سنورى بادینان ده‌ستگیر كراون و دواتر به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه‌ و ئازادكراون.
 
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,830     ژمارەی میوان 1727