ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه كاركردن له پڕۆژه‌ى رێگاى كه‌لارـ سلێمانى راگیرابێت و ده‌ڵێت كاره‌كانى به‌رده‌وامه.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به‌هۆى كه‌شوهه‌واو و خه‌رجنه‌كردنى سولفه‌ى مانگانه كاره‌كان له پرۆژه‌ى كه‌لارـ سلێمانى به سستى به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه".
وتیشى: %48ى كاره‌كانى پرۆژه‌كه ته‌واو بوه.