ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
فرۆشیارێک لە کەلار: هۆکاری گرانبونی هێلکە نەهاتنێتی لە ئێرانەوە

2023/01/12 - 06:35 | 217 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
نرخی هێلکە لە بازاڕەکاندا بەرزبوەتەوە، فرۆشیارێک دەڵێت: لە بری ئێران ئێستا لە تورکیاوە هێلکەمان بۆ دێت و  هەر کارتۆنێک ١٢ هەزار دینار نرخەکەی گرانبوە، چاودێری بازرگانی گەرمیانیش دەڵێت: بەرهەمی هێلکەی ناوخۆیی پێویستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە.
 
هەرێم محەمەد، فرۆشیار لە قەزای کەلار، لە   بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نرخی سەرجەم کەلوپەلەکان بەرزبوەتەوە، بەڵام هێلکە زیاتر، چونکە پێشتر لە ئێرانەوە بۆمان دەهات، بەڵام ئێستا بۆمان هەناردە ناکرێت و ئەوەی  تورکیا دەکڕین.
 
وەکخۆی دەڵێت: پێشوتر نرخی یەک کارتۆن هێلکە ٦٠ هەزار دینار بو، ئێستا ٧٢-٧٣ هەزار دینارە.
 
لایخۆشییەوە بەڕێوبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەنێویاندا ناجێگیری و بەرزبونەوەی بەهای دۆلار.
 
حیکمەت ئەحمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتیشی: هاوکات ئەو هێلکەیەی لە ناوخۆ بەرهەمدێت، پێویستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی ئەو گرفتە ئابوریانەی لە ناوخۆی وڵاتەکەدا هەن، ئێران هەناردەی سنوردار و کەمکردوەتەوە، لەنێویشیان دا هێلکە، ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی نرخەکەی.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,704,038     ژمارەی میوان 42