ده‌نگ نێت
كاندیدێكى به‌ره‌ى توركمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى عێراق، داواى كورسیه‌كه‌ى (كاروان یاروه‌یس)ـى پارله‌مانتاری یه‌كێتى له به‌غدا ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سكاڵا تۆمار ده‌كات، دادگاى فیدراڵیش سكاڵاكه‌ى ره‌د ده‌كاته‌وه.
پرسن جیهاد، كاندیدی به‌ره‌ى توركمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له 2021 دا له بازنه‌ى (5)ـى سلێمانى، سكاڵاى له دادگاى فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تۆماركردوه و به‌وه‌ى كورسیه‌كه‌ى پارله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتمانى: كاروان یاروه‌یس، مافی ئه‌وه، كه‌چى پێیان نه‌داوه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكى سكاڵاكه، كاندیده‌كه‌ى به‌ره‌ى توركمانى ده‌ڵێت كورسی چواره‌مى بازنه‌كه ده‌بێت بۆ ئه‌و بێت به‌و پێیه‌ى تایبه‌ته به كۆتای ژنان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ژنه كاندید: سروه محه‌مه‌د ده‌رچوه و براوه بوه، به‌ڵام كاندیده‌كه‌ى به‌ره‌ى توركمانى ده‌ڵێت سروه محه‌مه‌د به ده‌نگى خۆی ده‌رچوه نه‌ك به كۆتاى ژنان، هه‌ربۆیه ده‌بێت كورسی چواره‌می ئه‌و بازنه‌یه به ژنێك بدرێت و ئه‌ویش (واتا پرسن) زۆرترین ده‌نگی هێناوه له‌نێو كاندیده ژنه‌كان له پاش سروه محه‌مه‌ده‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سكاڵاى له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تۆماركردوه كه رێگه‌ى داوه كورسیه‌كه بۆ كاروان یاروه‌یس بێت نه‌ك ئه‌و، ئه‌گه‌رچی پێشتر یاداشت و سكاڵاى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه كردوه و داواى كردوه كه ده‌بێت كورسیه‌كه‌ى كاروان یاروه‌یس به‌و بدرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا دادگاى فیدراڵی عێراق، له رۆژى (19/12/2022)، ده‌قی سكاڵاكه‌ى برسن جیهادى ره‌د كردوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌وهۆیه‌ى داواكه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ماوه ده‌ستورییه‌یه كه دیارییكراوه بۆ تانه‌دان و له 30/6/2022 ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و له 22/11/2022 دا داواكه‌ى تۆمار كردوه. هه‌روه‌ك ئه‌و كاندیده‌شى پابه‌ند كردوه به‌وه‌ى خه‌رجیی پرۆسه‌ى دادبینی و كرێی پارێزه‌ره‌كانى لایه‌نى داوا له‌سه‌ر تۆماركراو بگرێته ئه‌ستۆ.
پرسن جیهاد محه‌مه‌د عه‌لی به‌یاتى، تاكه كاندیدی به‌ره‌ى توركمانى بو له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له 2021 دا له بازنه‌ى (5)ـى پارێزگاى سلێمانى كه گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵی ده‌گرته‌وه و 445 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا. كاروان عه‌لی یاروه‌یس، كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانى كوردستان/ یه‌كێتى بو له هه‌مان هه‌ڵبژاردن و پارێزگا و بازنه‌دا و 7504 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا و بو به چواره‌م و كۆتا كاندیدی براوه‌ى ئه‌و بازنه‌یه.