ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لەنێو پارلەمانتارەکانی گەرمیان سروە محەمەد زۆرترین چالاکی هەبوە و شوان محەمەد کەمترین

2022/12/23 - 04:57 | 330 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، لەنێو پارلەمانتارەکانی گەرمیان لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارلەمانتار: سروە محەمەد زۆرترین چالاکی هەبوە و پارلەمانتار: شوان محەمەد کەمترین.
 
رێکخراوەکە لەمیانەی پرۆژەیەکی دا بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED کە چاودێری کار و ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات، دواین راپۆرتی خۆی لەبارەی چالاکییەکانی ئەو نوێنەرانەوە بڵاوکردوەتەوە.
 
پەیوەندیدار بە چالاکیی پارلەمانتارە گەرمیانییەکانەوە لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ژمارەیان (٤) ئەندامە، بەپێی ئەو چالاکیانەی لەماوەی دەستبەکاربونیانەوە تا ئێستا لای رێکخراوەکە تۆمارکراوە، ریزبەندەکەیان بەمشێوەیەیە:
 
١. سروە محەمەد رەشید (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٣٥ چالاکی (١١ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ١٥ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٩ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان).
هاوکات بەپێی راپۆرتەکە لەنێو (١٨) پارلەمانتاری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا ریزبەندی (٥)ـەمی گرتوە لە ژمارەی چالاکییەکان دا.
 
٢. کاروان عەلی یاروەیس (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٢٦ چالاکی (١٠ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ٤ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ١٢ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان).
هاوکات بەپێی راپۆرتەکە لەنێو (١٨) پارلەمانتاری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا ریزبەندی (٩)یەمی گرتوە لە ژمارەی چالاکییەکان دا.
 
٣. موەفەق حسێن قادر (فراکسیۆنی نەوەی نوێ)، ١٨ چالاکی (٧ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ٢ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٩ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان).
هاوکات بەپێی راپۆرتەکە لەنێو (١٨) پارلەمانتاری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا ریزبەندی (١٢)یەمی گرتوە لە ژمارەی چالاکییەکان دا.
 
٤. شوان محەمەد رۆستەم (فراکسیۆنی پارتی)، ١٢ چالاکی (٥ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ٣ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٤ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان).
هاوکات بەپێی راپۆرتەکە لەنێو (١٨) پارلەمانتاری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا ریزبەندی (١٦)یەمی گرتوە لە ژمارەی چالاکییەکان دا.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,704,928     ژمارەی میوان 891