ده‌نگ نێت
ئه‌فسه‌رێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تۆمه‌تباره به‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر پێدانى پاره پێی، هه‌وڵی كوشتنى مامۆستایه‌كى له‌كه‌لار داوه به چه‌كى بێده‌نگ "كاتم" و بریندارى كردوه، نزیكه‌ى 3 مانگیشه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوه، كه‌چى هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
رۆژى 5ـى ئه‌یلولی 2022، له گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕینى قه‌زاى كه‌لار، مامۆستایه‌ك به‌ناوى (نه‌به‌رد خالد) له‌لایه‌ن دو كه‌سه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبیلێكى جۆری ته‌كسی، به چه‌كى بێده‌نگ ته‌قه‌ی لێكرا و بریندار كرا، هاوكات فیشه‌ك به‌ر خان‌و و ئۆتۆمبیله‌كه‌ى كه‌وت. دواى روداوه‌كه‌ش پۆلیس و ئاسایش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و دواى هه‌فته‌یه‌ك توانییان كه‌سێك به تۆمه‌تى به‌شداربون له تاوانه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیله‌شدا بگرن كه تاوانه‌كه‌ى پێ ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، ده‌ستگیركراوه‌كه ناوى (د.ق)ـه و ئه‌فسه‌رى خانه‌نشینه به پله‌ى رائید و دانیشتوى شاری سلێمانیه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌وه‌دا ناوه كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تر دا تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه ئه‌و ئۆتۆمبیله تاكسیه‌كه‌ى لێخوڕیوه، له رێگه‌ی كه‌لار سلێمانى و سلێمانى كه‌لار چه‌ند جارێك تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ناسرێنه‌وه.
دانى به‌وه‌شدا ناوه هیچ كێشه و ئاشنایه‌تییه‌كیان له‌گه‌ڵ قوربانیه‌كه‌دا نه‌بوه و له‌به‌رامبه‌ر بڕى 6 هه‌زار دۆلار (60 گه‌ڵا) هه‌ستاون به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه، واتا بكوژى به‌كرێگیراو "قاتل مأجور" بون، تاوانه‌كه‌شیان به چه‌كی بێده‌نگ (كاتم) ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ك تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه ناوى هاوبه‌شه‌كه‌ی ئاشكرا كردوه كه ئه‌فسه‌رێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه به پله‌ى مقه‌ده‌م به‌ناوى (سالار محه‌مه‌د ره‌شید) و دانیشتوى شاری سلێمانیه و پلەداری ئومرەیە (واتا پله‌ى هه‌یه و پۆستى نیه)، بۆ ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه یه‌كى (30 گه‌ڵا)یان وه‌رگرتوه.
دواى داننانى ده‌ستگیركراوه‌كه به‌م زانیارییانه، دادوه‌ر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ مقه‌ده‌مه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ركردوه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ى پله‌داره، فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى پۆلیسی هه‌رێمه‌وه نێرداوه بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دواى نزیكه‌ى (3) مانگیش له ده‌رچونى فه‌رمانه‌كه، هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
نه‌به‌رد خالد، ئه‌و مامۆستایه‌ى تاوانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه، جه‌ختى له زانیارییه‌كان كرده‌وه و به رادیۆی ده‌نگى وت: به‌سوپاسه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان له پۆلیس و ئاسایش له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا تاوانه‌كه‌یان ئاشكرا كرد و یه‌كێك له ئه‌نجامده‌ره‌كان ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام كه‌سى دوه‌م كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یه، هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
باسی له‌وه‌شكرد: داواكراوه‌كه له‌وكاته‌وه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌رچوه، چه‌ندین كه‌سى ناردوه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى عه‌شایه‌رییه‌وه سوڵحى دۆسیه‌كه بكه‌ین و نه‌یده‌ینه دادگا، به‌ڵام ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یاسا سه‌روه‌ر بێت و دادگا بڕیار له دۆسیه‌كه بدات.
ئه‌وه‌ى له‌م دۆسیه‌یه‌دا مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه، ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه بوه به رۆژى نیوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها بونى بكوژانى به‌كرێگیراو "قاتل مأجور" و به‌كارهێنانى چه‌كی بێده‌نگه بۆ ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه، كه كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ش پێكه‌وه و له یه‌ك تاواندا، پێشینه‌ى له ناوچه‌ى گه‌رمیاندا كه‌م و ده‌گمه‌نه.