تەنها ١٦٪ـی ماڵانی گەرمیان پێوەری کارەبایان نەبەستوە

2022/12/22 - 02:44 | 226 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
رێژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە سنوری گەرمیان گه‌شتوه‌ته‌ ٨٤٪،  وتەبێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: پێوەرەکە كاریگه‌ری هەبوە لە زیادبونی رێژەی پێدانی کارەبا.
 
به‌پێی ئامارێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی كاره‌بای گه‌رمیان، لەسنوری ئیدارەی گه‌رمیان ٨۰ هەزار هاوبەشی کارەبا هه‌یه‌ و ٦۷۷۱۷ هاوبەش پێوەری کارەبایان بۆ بەستراوە، واته‌ ٨٤٪ـی هاوبەشەکان پێوەریان بۆ بەستراوە.
 
ئالان ئه‌ركان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان بە رادیۆى دەنگی راگه‌یاند: ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بۆ نەبەستراوە بە زۆری گوندەکانن، وەزارەت گرێبەستی کردوە لەگەڵ کۆمپانیاکە، چاوه‌ڕێین دەست بکرێت به‌ بەستنی پێوەر بۆ گوندەکان.
 
لەبارەی زیاتربونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباى نیشتیمانى لە سنوری گەرمیان دوابەدوای بەستنی پێوەری زیرەک، ئالان ئه‌ركان، وتی: لەئێستادا رۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.
 
جەختیشیکردەوە: پێوەری زیرەک كاریگه‌ری هەبوە لەسەر زیادکردنی رێژەی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,698,282     ژمارەی میوان 6