دەنگ نێت
بڕیاره كاركردن له پرۆژه‌ى گه‌شتیارى ده‌روازه‌ى كه‌لار- به‌رلوت ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌رێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: 200 ملیۆنیان بۆ سه‌رف كردون و به‌لێنیان پێداوین بە سولفه پاره‌ی تری بۆ خه‌رج بكه‌ن.
پرۆژه‌ى گه‌شتیارى ده‌روازه‌ى كه‌لار- به‌رلوت له ساڵى 2019ـەوە ده‌ستى به كاركردن كردوه و پێکهاتوه لە (گۆڕه‌پانی بۆنه و ئاهه‌نگ، سه‌وزایی، تاڤگه‌ی ئاو، كافتریا، چێشتخانه و شوێنی راوه‌ستانی ئۆتۆمبیل)، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانی داراییه‌وه كاركردن له پرۆژه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك راوه‌ستا.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: له ئێستادا بری 200 ملیۆن بۆ پرۆژەکر خەرج كراوە و ته‌نها كێشه‌ى خیتاب زه‌مانی هەیە كه هی 2016یەو ئه‌بێت چاكی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه بكه‌وێته‌وه كار.
وتیشی: به‌ڵێنمان پێدراوه دوای ئەوەی 200 ملیۆنەکەیان بۆ خەرج کرد و به‌ڵێنده‌ره‌كه ده‌ستی به كاركردن كرده‌وه، سولفەی تری بۆ خەرج بکەنەوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تەواو بکرێت، بەڵام کەی و چۆن نازانین تا ئەو 200 ملیۆنە خەرج نەکرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد: چۆن سولفە بۆ جادەی کەلار- سلێمانی خەرج دەکرێت، ئێمەش لەدوای ئەم هەفتەوه ئیش لەسەر ئەوە دەکەین سولفە بۆ بەڵێندەرەکە وەرگرین.
پڕۆژەی گەشتیاری دەروازەی شاری (کەلار ـ بەرلوت) له 15-11-2014ـەوە بریاری دروستكردنی دراوه له‌سه‌ر روبه‌رى 6 دۆنم زه‌وى به گوژمه‌ى 1 ملیار دینار، له ئێستادا نزیکەی 75٪ کارەکانی تەواو بوه.
به‌پێی وته‌ى بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، تائێستا به‌ڵێنده‌ره‌كه دو گوژمه‌ی بۆ خه‌رج كراوه، گوژمه‌ی یه‌كه‌می لەساڵی 2019 بڕی 226 ملیۆنە و گوژمه‌ی دوه‌میشی بڕەکەی 200 ملیۆنە.