دەنگ نێت
ته‌نها 1 رۆژ ماوه بۆ كۆتاییهاتنى واده‌ى به‌ستنى پێوه‌رى ئاوى ماڵان، لەبارەی ئەگەری درێژکردنەوەی وادەکەوە، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار ده‌ڵێت: له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه.
به‌پێى وته‌ى چه‌ند هاوڵاتیه‌ك كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌یان كردوه، له ئێستادا پێوه‌ری ئاو له بازاڕدا نه‌ماوه و هاوبه‌شێكى زۆریش پێوه‌ریان نه‌به‌ستوه، بۆیه داواده‌كه‌ن واده‌ى به‌ستنى پێوه‌ر كه 20ـی 12 به كۆتا دێت، درێژبكرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: واده‌ى به‌ستنى پێوه‌ر سبه‌ینێ (20ى12) به كۆتا دێت، درێژکردنەوەی وادەکەش له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه و تاوه‌كو ئێستاش هیچ بڕیار و رێنمایه‌ك بۆ ئێمه نه‌هاتوه له وه‌زاره‌تى شاره‌وانیه‌وه لەوبارەیەوە.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ر بڕیار و رێنمایه‌ك له‌سه‌ر واده‌ى دریژكردنه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاو بێته لاى ئێمه، پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه له ئێستادا پێوه‌ر نه‌ماوه له بازاڕدا بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن سودمه‌ند بن و چاره‌سه‌ر چیه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: پێوه‌ر له بازاڕدا ده‌فرۆشرێته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه نیه تاوه‌كو بتوانین چاودێرى بكه‌ین و له هۆكاره‌كه‌ى بكۆڵینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڵاتیان سه‌ردانى ئێمه‌یان نه‌كردوه بڵێن كه پێوه‌ر له بازاڕدا نیه.
پێشتر رادیۆی دەنگ لە
هەواڵێکدا نەمانی پێوەری ئاوی لە بازاڕ ئاشکرا کرد.
بەپێی بڕیاری حکومەت، ئەگەر هاوڵاتی هەتاکو 20ـی 12ـی 2022 پێوەری ئاو نەبەستێت، غەرامەی هەر مانگێکی نەبەستنی پێوەرەکەی بۆ دەبێتە 80 هەزار دینار، کە لە ئێستادا ئەو غەرامەیە 10 هەزارە.