ده‌نگ نێت
بەپێی دواین
راپۆرتی یەکەكه، ئەو موچە خۆرانەی کە لە بانکەکانی ناوچەکە موچە وەردەگرن خۆی لە ٢٠ ھەزار و ٥٠٠ کەس دەبینێتەوە.
لە بانکی گەرمیان (كه‌لار) ١٢ هەزار کەس موچە وەردەگرن کە تێکڕا پیکدێن لە: فەرمانبەرانی سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومییه‌كانى سنوره‌كه، پێشمه‌رگه‌كانى لیواکانی سنوره‌كه، خانەنشینانی مەدەنی، خانەنشینانی سه‌ربازیی و كه‌سوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان.
ھاوکات بانکی شێروانە له كه‌لار، نزیکەی ٣٥٠٠ کەس موچە وەردەگرن له: خاوەنپێداویستی تایبەت، خانەنشینانی شۆڕشی ئەیلول لە کەلار و خانەقین، خانەنشینی سه‌ربازی یەکەی ٧٠، خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی، موچه‌ى ده‌زگاى خێرخوازی بارزانی کەشەش مانگ جارێک دابەشدەکرێت، لەگەڵ پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکانى یه‌كێتى و پارتى.
لەبانکی کفریش نزیکەی 5 هه‌زار موچەخۆر هەیە، کە پێكدێن لە: فەرمانبەرانی سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومییه‌كانى سنوره‌كه، پێشمه‌رگه‌ى لیواکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، کەمئەندامی سەنگەر و كه‌سوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان.