دەنگ نێت
بانکی کشتوکاڵی گەرمیان لەساڵی 2010ـەوە دامەزراوە و یەکێکە لەبانکە حکومییەکانی سنورەکە کە کاری پێدانی پێشینەیە بە جوتياران، بەڵام قەیرانی دارایی سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی راگرتوە.
ئهمیر محهمهد، بهڕێوبهرى بانکی کشتوکاڵی گەرمیان، لە راپۆرتێکی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان دەڵێت: بانکەکە پارەی بە جوتیاران داوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی کشتوکاڵی و دواتر بە رێژە لێیان وەرگرتونەتەوە، بەنمونە بۆ بیر کە 15 ملیۆن دینار بوە، بە شەش ساڵ وەریدەگرینەوە، بۆ پڕۆژەیەکی وەک کۆگا کە فراوانترە، بە بیست قیست وەریدەگرینەوە.
بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە کشتوکاڵی گەرمیان، ئیسماعیل محهمهد، دەڵێت: لەپێشوتر جوتیارەکان بەهۆی نەبونی بانکی کشتوکاڵی لەگەرمیان پێشینەیان لەسلێمانی وەرگرتوە، قەبارەی پێشینەکە 4 ملیارە بۆ 250 جوتیار، هاوکات بۆ ئێستاش 8 ملیارە بۆ 390 جوتیار کەهی بانکی کشتوکاڵی گەرمیانە.
كارى بانكهكه پێدانى پێشینه بوه بۆ جوتیاران بهمهبهستى ئهنجامدانى پرۆژهى كشتوكاڵی، بهڵام ئێستا بهكاریگهریی قهیرانى دارایی و وهستانى پێشینهكان، ئهوانیش وهستاون.
بەڕێوبەری بانکی کشتوکاڵی گەرمیان، دەڵێت: ئێستا هەوڵێک هەیە وەک ئەوەی وەزیری کشتوکاڵ باسی لێوە کردوە کە ئەو پارەیهی لەجوتیارەکان وەردەگیرێتەوە دوبارە وەک پێشینە بتوانین بۆیان خەرج بکەین.