له 1 ساڵ رێژه‌ى سه‌وزایی له گه‌رمیان %1 زیادی كردوه
2022/11/06 - 11:20
|
190
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
له ساڵى 2021دا رێژه‌ى سه‌وزاى له سنورى گه‌رمیان نزیكه‌ى له %5 بوه، لێپرسراوى به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: بۆ ئه‌مساڵ توانیومانه له %1 رێژه‌كه زیاد بكه‌ین.
نیهاد وه‌لى، لێپرسراوى به‌شى باخچه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له ساڵى 2021دا رێژه‌ى سه‌وزاى له سنورى گه‌رمیان نزیكه‌ى له %5 بوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ توانیومانه به %1 رێژه‌كه زیاد بكه‌ین، به‌جۆرێك له ئێستادا رێژه‌ى سه‌وزاى له سنوره‌كه له%6.2ـه.
وتیشى: له ساڵى 2021دا 62 هه‌زار نه‌ماممان به‌رهه‌مهێناوه له مه‌شته‌له‌كانى تایبه‌ت به خۆمان، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ رێژه‌كه دیار نیه جارێك، چونكه كۆتایى ساڵه‌كان ئامار وه‌رده‌گرین.
|