سەرۆکی نوێی دادگای تێهەڵچونەوەی گەرمیان دەستبەکار بو

2022/11/03 - 01:12 | 527 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەمڕۆ دادوەر: ئاوات عومەر، وەکو سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک/ گەرمیان دەستبەکار بو.
 
لە مەراسیمێک دا ئەمڕۆ بەفەرمی دادوەر: ئاوات عومەر، وەکو سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی کەرکوک گەرمیان دەستبەکاربو، کە لە مانگی تەموزی ئەمساڵەوە دادگاکە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرا، پاش ئەوەی دادوەر: ئەکرەم فەرەج لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە خانەنشین بو.
 
دادوەر: ئاوات عومەر قادر، چەند ساڵێکە وەکو دادوەر لە سنوری دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی کاردەکات و دوا کاریشی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بوە، بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا هەیە و مامۆستای وانەبێژی یاسا بو لە زانکۆی جیهان لە سلێمانی.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,643     ژمارەی میوان 770