دەنگ نێت
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد؛ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی کەلار خۆی رادەستیان کردوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
عەلی جەمال، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ ئەو گەنجەی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی گەنجێک لە نزیک قەڵای شێروانە لە هەفتەی رابردودا و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبو، خۆی رادەستکردوە.
رۆژی 25ـی ئەم مانگە نزیک بە قەڵای شێروانە لە کەلار، گەنجێک بەناوی: داود سلێمان حەیان، تەمەن 31 ساڵ، لەناو ئۆتۆمبیلێکەوە تەقەی لێکرا و پێکرا، لە رێگای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی، گیانی لەدەستدا.
لەسەر ئەم روداوە پۆلیس ٦ کەسی دەستگیر کردبو و فەرمانی گرتنیش لەلایەن دادوەرەوە بۆ سیانی دیکە دەرچوبو کە یەکێکیان ئەو گەنجەیە کە ئەمڕۆ خۆی رادەستکرد و بە بکەری تاوانەکە تۆمەتبار کرابو.