کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر: برەودان بە ئازادی راگەیاندن کاری لە پێشینەمانە

2022/10/26 - 02:54 | 744 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ گروپێک رۆژنامەنوس، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت: برەودان بە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی راگەیاندن لە کارە هەرە لە پێشەکانی کونسوڵخانەی ئەوانە.
 
لەو کۆبونەوەیەدا کە بەڕێوبەری رادیۆی دەنگیش ئامادەی بو، ئێرڤن هیکس، وتی: کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا نیگەرانە لە دەستگیرکردن و راگرتنی ڕۆژنامەنوسان بەتۆمەتێک کە پەیوەستە بەکاری رۆژنامەنوسیانەوە، نیگەرانیەکانمان سەبارەت بەو هەواڵانەشە کە باس لە  دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان بەبێ هۆ و بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانەو هەروەها پەلاماردان و هەڕەشە و یانیش پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیان بە بێ هەبوونی فەرمان دەکەن. 
 
وتیشی: بەهەمان رادە نیگەرانی ئەوەشین کە  هەندێک رۆژنامەنوس و کەناڵی راگەیاندنی دیاریکراو، بەتایبەتیش ژنان و ئەوانەی سەر بەو کۆمەڵگایانەن کە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون، رێگەیان پێنادریت بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی رەسمی بکەن و یانیش زانیاری یاسایی دژیەکیان پێدەدرێت کە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پرۆسەی خۆ تۆمارکردنیان.
 
چاوەڕوانی خۆیشیانی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان پیشاندا بە "جێبەجێکردنی یاسای بەدەستهێانی زانیاری بۆ هاندانی بەرپرسیارێتی و بەهێزکردنی توانای ڕۆژنامەنوسان بۆ بەدەستهێانی زانیاری لە وەزارەتەکانەوە".




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,116,192     ژمارەی میوان 1586