ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
خاوەنی نوسینگەیەکی دراو هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات

2022/10/25 - 06:26 | 291 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردودا روی لە نزمبونەوە کرد کە ١٠٠ دۆلار لە سەروی ١٤٨ هەزار دینارەوە دابەزی بۆ نزیکەی ١٤٥ هەزار دینار، خاوەنی نوسینگەیەکی دراویش لەگەرمیان دەڵێت: دابەزینەکە بەهۆی فرۆشتنەوەی دۆلاری هاوڵاتیانەوە بوە.
 
حسێن غەیدان، خاوەنی نوسینگەی کۆڕەوی گەرمیان بۆ دراو لە بازاڕی قەزای کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، بەو هۆیەوە بوە کە خەڵک خۆی دۆلارەکانیان فرۆشتۆتەوە بەدینار ئەویش بەو هۆیەی کە پێیانوابوە نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت.
 
باسی لەوەشکرد ئەمڕۆ دیسان نرخی دۆلار بەرزبوەتەوە بۆ ١٤٦ هەزار دینار و لە نوسینگەکانیش بە ١٤٧ هەزار دینار دەفرۆشرێتەوە.
 
بە رای ئەو خاوەنی نوسینگەیەی دراو، هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ ئەوەی نرخی دۆلار داببەزێت بە بەرامبەر دیناری عێراقی.
 
لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەک پارلەمانتار باسیان لەوەکرد هەڵمەتێک دەستپێدەکەن بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، ئەمەش پاڵی بە هاوڵاتیانەوە نا دۆلارەکانیان بفرۆشن لە ترسی دابەزینی زیاتری، بەوهۆیەشەوە نرخی دۆلار نزیکەی ٣ هەزار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزی، بەشێوەیەک نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٤٨ هەزارەوە بۆ ١٤٥ هەزار دینار دابەزی.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,279     ژمارەی میوان 468