ده‌نگ نێت
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار ده‌ڵێت: لیژنه‌ى پشكنینی ده‌رمانخانه‌كان پزیشكی ده‌رمانسازی تێدا نییه و داوایان له ته‌ندرستى گه‌رمیان كردوه بۆمان دابین بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانكردوه، به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بۆمان دابین كردون.
له راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌باره‌ى گرفته‌كانى لیژنه‌كانى چاودێریی بازاڕ له سنوره‌كه، پشتیوان حەسەن، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار دەڵێت: لە لیژنەی دەرمانخانەکان دەبێت پزیشکی دەرمانساز هەبێت، بەڵام نیمانە، بە نوسراوی فەرمیش داوامان کردوە لە تەندروستی گەرمیان و سەندیکای تەندروستی سلێمانی لە سەرەتای ساڵ و دو هەفتەیەک پێش ئێستاش کەچی هەتاوەکو ئێستا بۆمان دابین نەکراوە.
وتیشی: پار ساڵ ٢ دانە هاتن بە نۆره "تناوب"، بەڵام بە باشی کاریان نەدەکرد.
له‌به‌رامبه‌ردا، د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئێمه هه‌موكات پزیشكى ده‌رمانسازمان بۆ ناردون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوسراوى پێشوترمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌بێت قایمقامیه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه نوێنه‌رمان بۆ ناردون كه به نوسراوى فه‌رمى له‌لامه.
باسى له‌وه‌شكرد: پزیشكانى ده‌رمانساز ئیشكالیه‌تێكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌ت ئه‌ڵێن كه‌سێك ده‌كرێت به سه‌رۆكى لیژنه‌كه هیچ زانیارى نیه له‌سه‌ر ده‌رمان، بۆیه ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكى لیژنه‌كه ده‌رمانساز بێت، بۆیه كه‌نوسراویشیان كردوه وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه و نوێنه‌ریشمان بۆ دابین كردون، ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ى وتبێت دروست نیه.