ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
حکومەت داوای ٩٠٠ ملیۆن لە کۆمپانیای جێبەجێکاری رێگای کەلار سلێمانی دەکات

2022/10/15 - 07:21 | 480 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە بەرامبەر خەرجکردنی پارەی سولفە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی، حکومەت داوای ٩٠٠ ملیۆن دینار باج دەکات.
 
ماوەی زیاتر لە ٢ هەفتەیە پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج  ناکرێت و ئەو  سولفەیەی نزیکەی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دینار بو لە دو هەفتەی رابردو بەکۆتا گەیشتوە.
 
کەمال محەمەد، ئەندازیاری جێبەبەجێکاری پڕۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو بڕە پارەیەی کە بۆمان خەرج کراوە کۆتایی هاتوە، ئێستا نوسراومان پێشکەش کردوە لە رێگەی بەرێوبەرایەتی ڕیگاوبانی گەرمیانەوە بە خەرجکردنی هەمان بڕە پارەی پێشو کە سولفەیەکی دیکەی کۆمپانیایە هی ساڵی رابردوە.
 
وتیشی: بەڵام لەبەرامبەر خەرجکردنی ئەو پارەیەدا حکومەت داوای پێدانی  ٩٠٩ ملیۆن دینار باجی کردوە کە بەپارەی نەختینەش بدرێت.
 
لایخۆشیەوە بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان، عەدنان خەلیل، جەختی لەو بابەتە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: داوای ئەو بڕە باجە کراوە کە تەنها لە بەرامبەر ئەم سولفەیە نیە، بۆ ئەوانەی پێشوشە.
 
هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بەوەی  کە ئەوە رێنمایی وەزارەتی دارایییە.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,705,195     ژمارەی میوان 888