کێشەی داخلبونی بارە کاشیەکانی پەروێزخان بۆ خانەقین بە پارە چارەسەر بو

2022/10/06 - 06:57 | 303 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
کێشەی رێگەگرتن لە داخلبونی زیاتر لە ١٥٠ بارهەڵگری کاشی لە بازگه‌ى ده‌روازه‌ى قه‌زاى خانه‌قین بە وەرگرتنی بڕە پارەیەک چارەسەر کرا، نوێنەری بارهەڵگرەکانیش دەڵێت: هەوڵی بەرپرس و لایەنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقی بێسود بو.
 
لە دو مانگی رابردودا سەروی ١٥٠ بارهەڵگر کە باری کاشییان پێیبو لە مەرزی پەروێزخانەوە باریان بارکردبو، لە بازگەی دەروازەی باکوری خانەقین راگیران و رێگەیان پێنەدرا داخل ببن و بارەکەیان بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ببەن.
 
محەمەد حەمەئەمین کەلاریی، نوێنەری بارهەڵگرانی دەروازەوی پەروێزخان، بە رادیۆی دەنگی وت: دواجار هیچ بەرپرس و لایەنێک هەوڵەکانیان نەگەیشتە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی عێراق، بۆیە ناچار پارە بە بازگەکە دەدرێت کە بڕەکەی ١٥٠ هەزار دیناری عێراقیە بۆ هەر یەک بار.
 
ئاماژەی بەوەشکرد بەپێچەوانەی پێشوترەوە ئێستا بارهەڵگرەکان تەنها تا بازگەکە بارەکانیان دەبەن پاشان بارهەڵگری عێراق دەبێت بێت بارەکە بگوازێتەوە و رێگە بە شۆفێرە کوردەکان نادرێت بۆ گواستنەوەی.
 
ئەو گرفتە و وەرگرتنی بڕی ١٥٠ هەزار دینار بۆ هەر بارێک، بەوتەی ئەو نوێنەرە، وایکردوە ژمارەی بارەکانیان لە ٦٠ باری کاشی رۆژانەوە کەم بکات بۆ ١٥ بار.
 
راگیرانى ئەو بارهەڵگرانە لە دەروازەی خانەقین لە کاتێکدایە کە رسوماتى گومرك له‌ مه‌رزی په‌روێزخان  بۆ  ١٧١ کەرەستە و کاڵا له‌نێویشیاندا كاشی كه‌مكرایەوە، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ جوڵه‌یه‌كی زیاتر بكه‌وێته‌ مه‌رزه‌كه‌وه‌، كه‌ پێشتر به‌هۆی زۆریی رسوماتى گومركه‌وه‌، بازرگانان زۆربه‌ى باره‌كانیان ده‌برده‌ مه‌رزی مونزریه‌ى نزیك خانه‌قین.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,663,484     ژمارەی میوان 565