ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كه‌كه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى له‌به‌رده‌م ده‌باشان مانده‌گرن

2022/09/20 - 05:04 | 870 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ كه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌كه‌یه‌كى سه‌ر به‌ مه‌حمود سه‌نگاوى، له‌ به‌رده‌م باره‌گاى مام جه‌لال له‌ ده‌باشان مانیان گرتوه‌ و داواى گواستنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
 
یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه‌ مانیان گرتوه‌ و نه‌یویست ناوى بهێنرێت، به‌ رادیۆی ده‌نگى وت: ئێمه‌ كه‌ 16 پێشمه‌رگه‌ین، دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كى سه‌ر به‌ (حاجی عوسمان) بوین، گوازراینه‌وه‌ یه‌كه‌ى (738) سه‌ر به‌ مه‌حمود سه‌نگاوى، به‌ڵام له‌وێ سوكایه‌تیمان پێكراوه‌.
 
وتیشی: ئێستا ئێمه‌ داواده‌كه‌ین یان كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ن یان بمانگوازنه‌وه‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كى تر، هه‌ربۆیه‌ له‌ ده‌باشان له‌ به‌رده‌م ماڵی مام جه‌لال به‌ جلوبه‌رگ و یاتاقی سه‌ربازییه‌وه‌ دانیشتوین و مانمان گرتوه‌.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,269,071     ژمارەی میوان 905