ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بە بەهای ٢٠ ملیۆن دۆلار پرۆژەی ٤ گەڕەکی کەلار پەکی کەوتوە

2022/09/18 - 06:47 | 376 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لێپرسراوى هۆبه‌ى پرۆژه‌كان له‌ شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: له‌ سنورى شاره‌وانیمان 4 پرۆژه‌مان راگیراوه‌ كه‌ بودجه‌كه‌ى له‌سه‌ر پترۆ دۆلاره‌، گوژمه‌ى ئه‌م پرۆژانه‌ش زیاتره‌ له‌ 20 ملیۆن دۆلار.
 
دلێر حسێن، لێپرسراوى هۆبه‌ى پرۆژه‌كان له‌ شاره‌وانى كه‌لار له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: " له‌ سنورى شاره‌وانیمان 4 پرۆژه‌مان راگیراوه‌ كه‌ بودجه‌كه‌ى له‌سه‌ر پترۆ دۆلاره‌، ئه‌و پرۆژانه‌ش شۆسته‌ و قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كى بنگرد، له‌گه‌ڵ شۆسته‌ و قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كى شه‌هیدان كه‌ له‌ %35ى كاره‌كانى تەواو بوه‌، هاوكات قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كى به‌رده‌سور و ئازادى و گۆران كه‌ له‌ %30ى كاره‌كانى ته‌واو ببو دوباره‌ به‌ڵێنده‌ر هاته‌وه‌ و ده‌ستى به‌ پرۆژه‌ كردوته‌وه‌ و به‌ نوسراوى فه‌رمى داوامان له‌ وه‌زاره‌ت كردوه‌ كه‌ پاره‌ى بۆ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌ كاركردن، هاوكات پرۆژه‌ى گه‌ڕه‌كى ئه‌نفاله‌كان و ئاواره‌كان كه‌ رێژه‌یه‌كى كه‌م كارى تێدا كراوه‌ و راگیراوه‌".
 
ده‌شڵێت: گوژمه‌ى ئه‌م پرۆژانه‌ش زیاتره‌ له‌ 20 ملیۆن دۆلار.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,093     ژمارەی میوان 1341