٣ رۆژنامەنوس و میدیاکار لە دوێنێوە دەستبەسەر کراون

2022/09/18 - 12:15 | 816 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
له‌ ئێواره‌ى دوێنێوه‌ له‌لایه‌ن هێزێكى ئاسایشه‌وه‌ 2 په‌یامنێرى ده‌زگاى ئاژانسى رۆژنیوز و كامێرامانێكى كۆمپانیاى چه‌تر لە سلێمانی ده‌ستگیركراون، تاوه‌كو ئێستا ئازاد نه‌كراون.
 
به‌رهه‌م له‌تیف، رۆژنامه‌نوس له‌ ئاژانسى رۆژنیوز، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "ئێواره‌ى دوێنێ تیمێكى ئاژانسى رۆژنیوز و كۆمپانیاى چه‌تر له‌ دواى روماڵكردنى مه‌راسیمى شه‌هید شوكرى سه‌رحه‌د لە سلێمانی، هێزێكى ئاسایشه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ پێداویستیه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ په‌یامنێرانمان وه‌ربگرن، بەڵام ئه‌وان رازى نه‌بون، دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ (بۆتان گه‌رمیانى و بڕوا ئه‌سعه‌د) په‌یامنێرانى ئاژانسى رۆژنیوز و محه‌مه‌د عه‌زیز كامێرامانى كۆمپانیاى چه‌تر بۆ به‌رهه‌مهێنانى كارى میدیایی، ده‌ستگیركراون و تاوه‌كو ئێستا ئازاد نه‌كراون.
 
وتیشى: له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و به‌رپرسان و كونسوڵخانه‌كان له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئازاد كردنیان.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,268,765     ژمارەی میوان 703