دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ بەرپرسی لیژنەی ئەمنی کەلار ده‌رچو له‌لایه‌ن دادگاوه، بەڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌رۆشتوه‌ته به‌رده‌م دادگا، وته‌بێژی پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆین.
بەپێی نوسراوێک کە وێنەی تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لە رۆژی ٥ـی ئەم مانگەوە دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسی لیژنەی ئەمنی کەلار، نەقیب ئاکۆ عومەر دەرکردوە.
لە نوسراوەکەدا کە ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان کراوە، داوای دەستگیرکردنی (ئاکۆ عومەر عەبدولقادر)، بەرپرسی لیژنەی ئەمنی کەلار دەکات بە پێی مادەی ٣٠٧ لە یاسای سزادانی عێراقی، بەڵام دوای زیاتر لە هەفتەیەک هێشتا ئەو بەرپرسە دەستگیر نەکراوە.
لایخۆیەوە عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "فەرمانەکەی دادگا گەیشتوە پێمان و ئێمه‌ش وەکو پۆلیس رێکاری یاسایی تایبەت بەخۆمان هەیە، یاساكه‌ش پێی دەوترێت یاسای دادگایی‌کردنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە ۱۷ ساڵی ۲۰۰٨".
وتیشى: بەپێی ئەم یاسا هەر ئەفسەرێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچێت دەبێت ئەو بڕیاری دەستگیرکردنە رەوانەی مەرجەعی خۆمان بکەین، مەرجەعمان رەزامەندی بدات بۆ ناردنی بۆ بەردەم دادگا هیچ کێشەیەک نییە، چاوەڕێی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆین، هەرکە رەزامەندیەکە هاتەوە دەچێتە بەردەم دادگا.
ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی گەرمیان، لە دۆسیەیەکدا تۆمەتبار کراوە کە پەیوەندی هەیە بە رێگەدان بە ئەنجامدانی زیادەڕۆیی لە باخ و زەوی کشتوکاڵی.