ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لەبارەی گۆڕانکاریی لە پۆستە حکومیەکانی گەرمیان یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

2022/09/11 - 06:19 | 631 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە بارەی گۆڕانکاری لە پۆستە حکومییەکانیان لە حکومەتی خۆجێی گەرمیان، بڕیارە یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە، باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "یەکێتی داوای کردوە کۆبونەوە ئەنجام بدەین؛"
 
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، یەکێتی  چاوی لە بەدەستهێنانەوەی چەند پۆستێکە کە ئێستا بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕانە.
 
 فەیسەڵ حاجی حەسەن، باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، لەوبارەوە بە رادیۆی دەنگی وت: لە سەر ئەو بابەتە لەگەڵ یەکێتی  گفتوگۆیەکی ئەوتۆ نەکراوە.
 
 وتیشی: ئێمە گۆڕانکاریەکان بەو جۆرە دەکەین کە دەستبەرداری پۆستەکان نابین، بەڵام گۆڕانکاری لە بەرێوبەرەکان دەکرێت.
 
 هاوکات ئەوەشی خستەڕو یەکێتی لەسەر ئەو بابەتە داوای دانیشتنی کردەوە لەگۆڕان، بەڵام هێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,704,515     ژمارەی میوان 486