ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
گه‌رمیان: له‌كۆی 110 پرۆژه‌ ته‌نها كار له‌ 6 پرۆژه‌یان ده‌كرێت

2022/09/08 - 07:55 | 287 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
له‌ سنورى گه‌رمیان له‌ كۆى 110 پرۆژه‌ ته‌نها 6 پرۆژه‌ى ناوبه‌ناو كارى تێداده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى پێشینه‌ى به‌ڵێنده‌ره‌وه، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پلاندانان له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ دوسایدكردنى رێگه‌ى كه‌لار- سلێمانیه‌.
 
عومه‌ر وه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پلاندان  و به‌دواداچون له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ رادیۆى ده‌نگى وت: "له‌ سنورى گه‌رمیان له‌ كۆى 110 پرۆژه‌ ته‌نها 6 پرۆژه‌ له‌ كاردان، ئه‌وانیش ناوبه‌ناو كارده‌كه‌ن به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى پێشینه‌ى به‌ڵێنده‌ره‌وه‌".
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆژه‌كا كارتێدا كراوه‌كانیش بریتین له‌: دوسایدی رێگه‌ى كه‌لار- سلێمانى، دوسایدی رێگه‌ى كه‌لار- كفرى، پرۆژه‌یه‌كى كاره‌با، پرۆژه‌ى ئاودێرى و به‌نداوى توڕه‌ جاڕ، پرۆژه‌یه‌كى ناحیه‌ى مه‌یدان و پرۆژه‌یه‌كى ده‌روازه‌ى په‌روێزخانه‌.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,701,725     ژمارەی میوان 3072