دەنگ نێت
نزیکەی چوار مانگە گوندی سەیدخەلیل لەکەلار سهرچاوهى ئاوى وشكى كردوه و وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان دەڵێت؛ بودجهیهكمان داواكردوه لە ئیداری گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی ئاو بۆ ئەو گوندانە دابین بکرێت.
سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەئێستادا گوندی سەید خەلیلی سەر بەقەزای کەلار ئاوەکەی زۆر کەمی کردوە، کەنزیکە لە وشکبون.
وتیشی: بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی بودجەیەکمان داواکردوە لە ئیداری گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی ئاو بۆ ئەو گوندانە دابین بکرێت.
لەبارەی شێوازی چارەسەر کردنەکەشەوە وتی: لەقۆناغی یەکەمدا دەست دەکەین بە پاککردنەوەی کانی و سەرچاوە ئاویەکان و بەتەنکەریش ئاو بۆ گوندەکان دیاری دەکەین.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ٨۲٥ گوند لەسنوری ئیدارەی گەرمیاندا ههیه، لە ئێستاشدا ٥۲ گوندیان سهرچاوهى ئاوهكهیان وشكى كردوه.