ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
نازانرێت تەقینەوەکەی کفری مین بوە یان گولەهاوەن

2022/09/02 - 04:09 | 222 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت؛ ئەو تەقینەوەیەی ئەم بەیانییە بە دو کرێکاری کفری دا  تەقییەوە، دیار نیە گولە هاوەنە یان مینە، دەشڵێت؛  بارەکە لە خوارەوە هاتوەتە کفری، بەپێی یاسا قەدەغەیە پاشماوەی کەرەستەی سەربازی لەناو ئەو بارە ئاسنانە دابنرێت.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە شوێنکارەکانی ئاسن کۆکردنەوە لە کفری، ٢ کرێکار بەسەختی بریندار بون کە کوڕ و باوک بون. دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە کوڕەکە گیانی لەدەست دا و باوکەکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.
 
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو شوێنانە گۆڕەپانی کۆکردنەوەی ئەو بارە ئاسنانەیە کە لە خوارەوە ( عێراق) دێن و کۆدەکرێنەوە و دواتر ئەگوازرێنەوە بۆ کارگەی ئاسنەکان.
 
وتیشی: وادیارە ئەو دو کرێکارە دەستکاری پاشماوەی ئەو تەقەمەنیانەیان کردوە، بۆیە تەقیوەتەوە پێیاندا.
 
باسی لەوەشکرد؛ لەئێستادا لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئەوە مینە یاخود گولە هاوەن.
 
بونە قوربانی ئەم دو کرێکارە لەکاتێکدایە بەپێی یاسا قەدەغەیە ئەو بارە ئاسنانە پاشماوەی چەک و کەرەستەی سەربازی تێدابێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,717,244     ژمارەی میوان 52