نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار راده‌گیرێت

2022/08/23 - 12:01 | 105 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌هۆی مانگرتنى كرێكارانى پاككه‌ره‌وه‌وه‌، نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار راگیراوه‌.
 
هاوڵاتیه‌ك له‌ شاری كه‌لار، به‌ رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌مڕۆ كه‌ نۆره‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییان هه‌بوه‌، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لاری كردوه‌، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ به‌هۆی مانگرتنى كرێكارانى كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌.
 
لایخۆشیه‌وه‌ د. حارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، جه‌ختى له‌ هه‌واڵه‌كه‌ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ى پاكه‌وانه‌كان مانیان گرتوه‌، بۆیه‌ نه‌توانراوه‌ هۆڵی نه‌شته‌گه‌ریی بكرێته‌وه‌، چونكه‌ هۆڵی نه‌شته‌گه‌ریی به‌رده‌وام پێویستی به‌ پاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌.
 
كارمه‌ندانى كۆمپانیای تایبه‌ت به‌ پاككردنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنى موچه‌ى دو مانگیانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردوه‌.
 
 
 



Dengnet.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 836,734     ژمارەی میوان 42