ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دوای 12 ساڵ بکوژی هاوڵاتیەک دەستگیر کرا

2022/08/22 - 06:28 | 1775 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن کە ساڵی 2010 کەسێکی لە کەلارەوە هێناوەتە سلێمانی و کوشتویەتی.
 
لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی دا هاتوە: “ڕۆژی 16-3-2010 لەگەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی كەسێك كوژرا و تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای ئەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتباردەستكەوت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتۆتەوەو دانیشتوی قەزای فەلوجەیە، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ 22-8-2022 تۆمەتبار بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیربكرێت”.
 
دەشڵێت: دەستگیرکراوەکە دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بە پیلان كوژراوی لە قەزای كەلارەوە هێناوەتە سلێمانی و كوشتویەتی دواتر بەرەو ئەوروپا هەڵاتوە.
 
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە کە تەمەنی 32 ساڵە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراق راگیراوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,222,393     ژمارەی میوان 2501