لە هەرێمی کوردستان ١٢٠٠ کۆمپانیا بە ناوی ژنانەوەن

2022/08/22 - 01:47 | 764 جار بینراوە    
 
 دەنگ نێت- تێبین عوسمان
 
لە هەرێمی کوردستان ١٢٠٠ کۆمپانیا بەناوی ژنانەوەن، ژنێکی خاوەن کۆمپانیاش دەڵێت :"خەڵک پێم دەڵێن تۆ بۆیە خاوەنی کۆمپانیایت ، چونکە بەرپرسێکت لەپشتە".
 
 ماڵپەڕی نەوژین بڵاویکردەوە؛ بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرەهێنان، لە هەرێمی کوردستان دا لە کۆی ٢٧ هەزار کۆمپانیا، ١٢٠٠ کۆمپانیایان بەناوی ژنانەوەن، لەو ژمارەیەش ٤٠٠ دانەیان لە هەولێر و ٧٠٠ کۆمپانیا لە سلێمانی و ١٠٠ کۆمپانیای تریش لە دهۆکن.
 
لایخۆشیانەوە ژنانی خاوەنکار دەڵێن: روبەڕوی چەندین ئاستەنگ و بەربەست دەبنەوە.
 
ژنە خاوەنکار؛ مینا مەردوک، خاوەنی کۆمپانیای عقاراتی بانون، دەڵێت:"خەڵکی پێم دەڵێن تۆ بۆیە خاوەنی کۆمپانیای، چونکە بەرپرسێکت لەپشتەو یارمەتی داویت”.
 
وتیشی: لەلایەن پیاوانەوە روبەڕوی گاڵتەپێکردن بومەتەوە، پێیان دەوتم کە تۆ ناتوانیت ئەمجۆرە کارانە بکەیت.
 
لە هەرێمی کوردستان لە کۆی ٣٧ هەزار و ٣٠٦ کەس کە مۆڵەتی ژوری بازرگانیان هەیە، ٦٢٢یان ژنن، لەکۆی هەزار و ٩٨ وەبەرهێنەریش تەنیا ٢٧یان ژنن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,256,759     ژمارەی میوان 2329