ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دو پارله‌مانتار بەناوی خەڵکی گەرمیانەوە نامەیەک بۆ سەرۆکی حکومەت ده‌نێرن

2022/08/20 - 10:52 | 524 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
هه‌ردو پارله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د له‌نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت  به‌ناوى خه‌ڵكى گه‌رمیانه‌وه‌، ده‌ڵێن: 15 مانگە چاوەڕێی واژویەکی تۆین بۆ ئەوەی زەویەکی کەلار بفرۆشین و بیکەینە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.
 
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و دو پارله‌مانتاره‌ ده‌ڵێن: لە (٢٠٢١/٥/١٧) بۆ چارەنوسی زەویەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانمان کرد، پاش گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان، رەزامەندیمان وەرگرت ئەم زەویە نایابە بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە، وتیان: دەبێت نوسراو بۆ رەزامەندی فرۆشتنی ئەم زەویە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت بکەن.
 
ده‌شڵێن: "لە (٢٠٢١/٥/١٩) نوسراو و تاپۆ و ھەمو بەڵگەنامەکانمان رەوانەکردوە و چاوەڕێی واژویەکی بەڕێزتانین تائێستا نەکراوە".
 
ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره‌ بەناوی خەڵکی گەرمیانەوە داوا لە سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌ن واژو لەسەر ئەو نوسراوە بکەن، بۆ ئەوەی وه‌كخۆیان ده‌یڵێن "ئەم زەویە بکرێتە خزمەتگوزاری و بەکاربھێندرێت بۆ تەواوکردنی رێگای کەلار- دەربەندیخان".
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,762     ژمارەی میوان 537