“دەسەڵاتێکی حزبی بەهێزتر لە دەسەڵاتی دادگا، بڕیار لە کەیسی گیراوانی بادینان دەدات”

2022/08/19 - 07:30 | 795 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دادگای کەتنی هەولێر ئازادکردنی بە مەرجی سزادراوانی بادینان و شیلادزێ جارێکی دیکە  دواخست، ئەمەش بەبیانوی نەناردنی هەندێک دۆکۆمێنت و راپۆرت.
 
کامەران عوسمان، چاودێری مافەکانی مرۆڤ، بە رادیۆی دەنگی وت: لە کاتێکدا چاوەڕێمان دەکرد دادگای کەتنی هەولێر دوێنێ بڕیاری ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوانی بادینان بدات کە ژمارەیان ١١ کەسە، بەڵام بەبیانوی نەناردنی ڕاپۆت لە خانەی چاکسازی گەورانی هەولێر و دەستی دەستی پێکردنیان، ئازاد نەکران.
 
دەشڵێت: وتەی ئێمە ئەوەیە کە دەسەڵاتێکی حزبی بەهێزتر لە دەسەڵاتی دادگا، بڕیار دەدات.
 
ئەمە لەکاتێکدایە بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەی ئەو دەستگیرکراوانە بە رادیۆی دەنگی وت: دەبو رۆژی چوارشەمە بڕیاری لەبارەی ئازاد کردنیان بدرێت، بەڵام بەهەمان بیانو دواخراوە بۆ پێنجشەمە.
 
ئەو دەستگیرکراوانە باس لەوە دەکەن بڕیاری ئازادکردنی بە مەرج دەیانگرێتەوە و دەبو رۆژی ١٥ـی حوزەیرانەوە ئازاد بکرایەن، بەڵام ئازاد نەکراون، لە کاردانەوەشدا دەستیان داوەتە مانگرتن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,256,775     ژمارەی میوان 2345