هیوا ره‌شید
نه‌وت یه‌كێكه له وزه سه‌ره‌كیه‌كان كه جیهانى پیشه‌سازى و ئابورى تائه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتى پێده‌به‌ستێت. هه‌رچه‌نده مرۆڤایه‌تى بۆ وزه نوێبوه‌وه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت به هۆى گۆڕانكاریه‌كانى كه‌شوهه‌وا و ئه‌نجامه‌كانى رێكه‌وتنامه‌ى پاریسى 2015 بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌ریكانى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا كه به‌شى زۆرى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشت به‌ستن به نه‌وت و خه‌ڵوز و ده‌رهاویشته گازیه‌كان بۆ به‌رگه هه‌وا.
عێراق وڵاتێكه خاوه‌ن سامانێكى زۆرى نه‌وته و به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى زیاتر له چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وته، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌م وڵاته نه‌یتوانیوه نه‌وت بكاته ئامرازى خۆشگوزه‌رانى عێراقیه‌كان، ره‌نگه به‌شێكى په‌یوه‌ست بێت به دۆخى سیاسى و سیسته‌مى حوكمڕانى ساڵانى رابردو پێش 2003ـوه به‌شێكى تر‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نا به‌رپرسیارى و شكستى ئه‌و حكومه‌تانه‌ى دواى 2003.
ئێستا عێراق كێشه‌ى گه‌وره‌ى هه‌یه له روى ئابوریه‌وه، له‌وانه: بونى گه‌نده‌ڵى و ناشه‌فافى و بێكارى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له ڕ‌وى سیاسیه‌وه ته‌واو لایه‌نه‌كان په‌رته‌وازه‌ن و وڵاتان به ئاسانى ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن له كاروبارى ئه‌م وڵاته و ته‌نانه‌ت وه‌ك ێویست نه‌یتوانیوه سه‌روه‌رى خۆى بپارێزێت. له روى ئابوریه‌وه گرفت و ئاله‌نگارى گه‌وره هه‌یه، بۆ نمونه به‌پێى تازه‌ترین ئامار له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق رێژه‌ى هه‌ژارى له عێراق له ساڵى 2019 گه‌یشتۆته 22،5% به‌ڵام له ساڵى 2022 به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 25% هه‌ر بۆیه هه‌ندێك رێوشوێن گیراونه‌ته به‌ر بۆ كه‌مردنه‌وه‌ى هه‌ژارى، له‌وانه ده‌رچواندنى یاسای ئاسایشى خۆراك. به هه‌مانشێوه به‌پێى ئامارێكى تر وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق كه له ته‌موزى 2022 ڕایگه‌یاند ڕیژه‌ى بێكارى گه‌یشتۆته 16،5%.
سیاسه‌تى وزه له عێراق وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تى ئابورى ره‌نگه پێویستى به پێداچونه‌وه و گۆڕانكارى هه‌بێت، له‌لایه‌ك به‌هۆى گۆرانكاریه‌كانى كه‌شوهه‌وا و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى كه ژینگه‌ى عێراق و مرۆڤایه‌تى روبه‌ڕوى بوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كى تر به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت و غاز به‌ته‌واوى رون نیه بۆ خه‌ڵك و پشكى شێرى ئه‌م داهاته چۆته گیرفانى كه‌مینه‌یه‌كى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات كه به ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
داڕشتنى سیاسه‌تى نه‌وت هه‌ر له لایه‌نه تیۆری زانستیه‌كه‌ى و دانانى سیسته‌م و یاساى باش و ده‌زگاى باش و خه‌ڵكى دڵسۆز و پسپۆڕ تا ده‌گاته به‌ده‌ستهێنانى داهات له فرۆشتنى نه‌وت و غاز و خه‌رج كردنى داهاته‌كه به دادپه‌روه‌رانه پێویسته به ته‌واوى له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵك بێت بێ جیاوازى.
له ده‌وڵه‌تى ئه‌مڕۆى عێراق كه به پێى ده‌ستورى ساڵى 2005 ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵیه و له ناو پێكهاته‌ى حكومه‌تى فیدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێم وه‌زاره‌ت و ده‌زگاى تایبه‌تمه‌ند دامه‌زراون بۆ به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت و غاز، به‌ڵام حكومه‌ت نه‌یتوانیوه به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سامانه نیشتیمانیه بكه‌ن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌و ململانێ ده‌ستورى و یاساییه‌ى كه هه‌یه له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له ئه‌نجامى نه‌بونى دیدێكى هاوبه‌ش و سیاسه‌تێكى هاوبه‌شه.
پارته سیاسیه‌كانى عێراق به‌تایبه‌تى ئه‌وانه له‌ناو جومگه‌كانى حوكمڕانین چ له هه‌رێم چ له ناوه‌ند ئه‌مڕۆ به‌هۆى داهاتى نه‌وته‌وه بونه‌ته خاوه‌ن سه‌رمایه‌ى گه‌وره و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارى گه‌وره و ده‌یان میدیاى گه‌وره‌یان دامه‌زراندوه بۆ خۆڵكردنه چاوى نه‌یاره‌كانیان و چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵكى.
به بۆچونى ئێمه بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق كه له 15ـى شوباتى ئه‌مساڵ ده‌رچو ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌ردو حكومه‌ت سیاسه‌تێكى رونیان بۆ وزه نیه، بۆیه ده‌بێت هه‌ر دو حكومه‌ت ژیرانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م دۆخه تازه‌یه بكه‌ن دواى بڕیاره‌كه.
بڕیارى دادگاى فیدراڵى و لێكه‌وته‌كانى
به تێگه‌یشتن له تایبه‌تمه‌ندى و پسپۆڕى دادگاى فیدراڵى عێراق بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دادگایه رۆڵێكى گرنگى هه‌یه له كایه‌ى ده‌ستورى و یاسایی و سیسته‌مى سیاسی له ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عێراق (بڕوانه ماده‌ى 92ى ده‌ستورى عێراق). سه‌ره‌ڕاى چاودێرى ده‌ستوریه‌تى یاساكان و راڤه‌كردنى ده‌قه‌كانى ده‌ستور وه‌ك له برگه‌ى یه‌كه‌م و دوه‌مى ماده‌ى 93 ى ده‌ستور هاتوه. به پێى بڕگه‌ى سێیه‌مى ماده‌ى ئاماژه بۆ كرا‌و، هه‌ر ناكۆكیه‌ك له ئه‌نجامى جێبه‌جێكردنى یاسا یان بڕیار یان رێسا و رێنمایه‌ك یان رێوشوێنه‌كان كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌نده‌وه ده‌رچوه ده‌چێته چوارچێوه‌ى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى دادگاى فیدراڵى و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یان تاكه‌كان یان هه‌ر لایه‌نێكى تر مافى تانه‌دانیان هه‌یه راسته‌وخۆ له به‌رده‌م ئه‌م دادگایه.
له له‌لایه‌كى تر له بڕگه‌ى چواره‌مى ماده‌ى 93ـى ده‌ستور له چوارچێوه‌ى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى دادگاى فیدراڵى باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ناكۆكیانه‌ى كه له نێوان حكومه‌تى ناوه‌ند و حكومه‌تى هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان و شاره‌وانیه‌كان و یه‌كه كارگێڕیه ناوخۆیه‌كان روده‌دات، له‌لایه‌ن ئه‌م دادگاوه یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه.
بۆیه ئه‌م دادگایه رۆڵێكى گرنگى هه‌یه له پاراستنى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عێراق و سیسته‌مه فیدراڵیه‌كه‌ى، هه‌ربۆیه له ماده‌ى 94 بریاره‌گانى دادگاكه بڕیارى كۆتاى و بنبڕن و ناچارین بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان، واته هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت تانه له بڕیارى دادگاى فیدراڵى بدات. ئه‌مه له لایه‌ك ، هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان چ له ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵى یان ناوه‌ندى پێویسته پابه‌ندبن به جێبه‌جیكردنى بڕیاره‌كانى ئه‌م دادگایه.
سه‌باره‌ت به ناكۆكى نیوان هه‌رێم و ناوه‌ند له دۆسیه‌ى وزه، دادگا به پشت به‌ستن به چه‌ند ماده‌یه‌كى ده‌ستورى (كه بریتین له ماده‌كانى 93 بڕگه‌ى سێیه‌م، 94 و 110و111و112و115و 121و 130) به زۆرینه‌ى ده‌نگى دادوه‌ره‌كان (ره‌زامه‌ندى 7 دادوه‌ر له 9 دادوه‌ر) و ناڕه‌زایه‌تى دو دادوه‌ر بڕیاڕه‌كه‌ى ده‌ركردوه له 15ى شوباتى 2022، ئه‌م بڕیاڕه له پێنج بڕگه پێكهاتوه، كه پێشتر باسى ناوه‌ڕۆكى هه‌مو ئه‌و بڕگانه‌مان كردوه، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و بڕگانه ده‌خه‌ینه‌وه بیرى خوێنه‌ر و ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته له‌م وتاره به تایبه‌ت به‌رئه‌نجامى ئه‌م بڕیاڕه له دواى نزیكه‌ى 6 مانگ له ده‌رچونیه‌وه ، ئایا چ كاریگه‌ریه‌كى له سه‌ر سیاسه‌تى وزه‌ى ناوه‌ند و هه‌رێم هه‌بوه؟
بڕگه‌كانى ئه‌م بڕیاره بریتیه له‌مانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م: بڕیاردان به ناده‌ستوریه‌تى یاساى نه‌وت و غازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره 22ـى ساڵى 2007 و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاساكه له‌به‌ر سه‌رپێچیكردنى ماده‌كانى (130،121،115،112،111،110) له ده‌ستورى عێراق.
دوه‌م: ناچاركردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به راده‌ستكردنى ته‌واوى به‌رهه‌مى نه‌وت له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى تر كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان هه‌ستاوه به ده‌رهێنانى نه‌وت تیایدا به حكومه‌تى فیدراڵى كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه نوێنه‌رایه‌تى ده‌كرێن له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردنى وه‌زاره‌تى نه‌وت به به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوریه‌كانى سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مێنان و ناردنى نه‌وت.
سێیه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه مافى داوه به داواكار/ سه‌ره‌ڕاى كاره‌كه‌ى، بۆ به‌دواداچون له باره‌ى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان كه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كه خۆى ده‌بینێته‌وه له داوا له سه‌ركراو/ سه‌ره‌ڕاى كاره‌كه‌ى كه وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان له ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان واژوكراون بۆ دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و ناردن و فرۆشتنى نه‌وت.
چواره‌م: له بڕگه‌ى چواره‌م دا بڕیاڕى دادگاى فیدراڵى تایبه‌ته به ناچاركردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پشتیوانى و هاوكارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و دیوانى چادێرى دارایى فیدراڵى به پێداچونه‌وه به ته‌واوى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم واژوكراون تایبه‌ت به ناردنى نه‌وت و غاز و فرۆشتنى به‌مه‌به‌ستى وردبینى و دیاریكردنى ئه‌و مافه دارایانه‌ى كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌بێت به‌شى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى دیارى بكرێت به شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتى گه‌یشتنى به مافى هاوڵاتیانى پارێزگاكانى هه‌رێم بكات له بودجه‌ى گشتى به‌بێ دواكه‌وتن دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌مو بڕگه‌كانى ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كات و حكومه‌تى فیدراڵى دیوانى چاودێرى دارایى لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: به پێى كۆتا بڕگه كۆى رسوم و خه‌رجى تێچوى پارێزه‌ره‌كانى داواكاران ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى داوا له سه‌ركراو.
هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد له‌م وتاره‌دا، ناڕۆینه ناو لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى بڕیاره‌كه له روانگه‌ى بابه‌تیی بون و دادپه‌روه‌رانه داوه‌رى كردن له‌نێوان حكومه‌تى فیدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێم، چونكه له وتارى
پێشتر هه‌وڵمان داب‌و تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه. لێره ده‌مه‌وێت باس له هه‌نگاوه‌كانى دواترى حكومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم بكه‌ین و ئایا سیاسه‌تى وزه له عێراقى فیدراڵ چ له ناوه‌ند یان له هه‌رێم چ گۆڕانكارى به‌خۆیه‌وه بینیوه دواى 15ى شوباتى 2022 و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵى، پاش ده‌رچونى ئه‌م بڕیاره وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به پێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى به‌تایبه‌ت بڕگه‌ى سێیه‌م ده‌ستى كردوه به هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه به گرتنه‌به‌رى رێكاره یاساییه‌كان چ له ئاستى ناوه‌وه یان له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمپانیا و وڵاتانه‌ى گرێبه‌ستى وزه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژو كردوه به مه‌به‌ستى پوچه‌ڵكرنه‌وه‌یان وه‌ك له بڕیارى دادگاكه داواكراوه. بۆ نمونه له ئاستى نیوده‌وڵه‌تى داوا له سه‌ر توركیا كراوه‌ته‌وه له به‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم. هه‌روه‌ها له ناوخۆش ده‌بینین رێكارى یاساى له دژى ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه ده‌ستیپێكردوه له دادگا عێراقیه‌كان.
رێكاره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدراڵ
به‌پێى هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانى راگه‌یاندن له به‌غداد بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وت (كریم حگب) له به‌روارى 12ـى حوزه‌یرانى 2022 له رێگه‌ى گشتاندنێكه‌وه ته‌واوى ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ى كه له‌بوارى نه‌وت و غاز كارده‌كه‌ن له هه‌رێم چ وه‌كو لایه‌نى خزمه‌تگوزارى یان هونه‌رى یان راوێژكارى كه به‌ڵیننامه پێشكه‌ش بكه‌ن كه كارنه‌كه‌ن له هه‌رێم، له‌كاتى بونى گرێبه‌ستى كاركردن له‌و بوارانه له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێویسته له‌ماوه‌ى سێ مانگ له‌و به‌رواره‌ى پێیان راگه‌یاندراوه كۆتایى به گرێبه‌سته‌كانیان بهێنن، له‌كاتى پابه‌ندنه‌بونى كۆمپانیاكان ناویان ده‌خرێته لیستى ره‌ش و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت.
بۆ نمونه له مانگى ته‌موز هه‌مان دادگاى كه‌رخ له به‌غدا بڕیارى داوه به پوچه‌ڵى چوار گرێبه‌ستى نه‌وتى كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیاى جیهان ئه‌نجامى داون، ئه‌وانیش بریتین له: "كۆمپانیاى DNOـى نه‌رویجى و كۆمپانیاى HKNـى ئه‌مریكى و كۆمپانیاى WESTRN ZAGROS كه له به‌ریتانیا تۆماركراوه و كۆمپانیاى Genel كه‌نه‌دى". به‌هه‌مان شێوه له دانیشتنێكدا كه له دادگاى بازرگانى كه‌رخ له به‌غدا له 8ى ئابى 2022 به‌ڕێوه‌چو كه تیایدا وه‌زاره‌تى نه‌وت داواى یاسایى له دژى دو كۆمپانیا به‌رزكردوه‌ته‌وه ئه‌وانیش كۆمپانیایه‌كى روسى به ناوى گازپرۆم و كۆمپانیایه‌كى ئیماراتى به ناوى دانه غاز.
رێكاره‌كانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان داواى یاساى له دژى به‌رێوه‌به‌رێكى ناو وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدراڵ تۆماركردوه له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر به هۆكارى به‌كارهێنانى پۆسته‌كه‌ى بۆ ترساندنى كۆمپانیا نه‌وتى و غازیه‌كان تاوه‌كو له هه‌رێم كارنه‌كه‌ن، حكومه‌تى هه‌رێم پێیوایه ئه‌مه ده‌ستوه‌ردانه له مافه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌پێى ئه‌و گریبه‌ستانه‌ى كراون له گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه. هه‌ر له 5ـى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ به هه‌مان شێوه حكومه‌تى هه‌رێم داوایه‌كى شارستانى دژى وه‌زیرى نه‌وتى فیدراڵى (إحسان عبدالجبار) به‌رزكردۆته‌وه، چونكه ئه‌و هۆكاره له پشت ناردنى په‌یامى ئاگاداركردنه‌وه و هۆشدارى دان به كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بۆ كارنه‌كردن له هه‌رێمى كوردستان. وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان داواى كردوه ئه‌و داوایانه‌ى كه له دژى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه له دادگاى بازرگانى كه‌رخ ره‌وانه بكرێت بۆ دادگاكانى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ى وه‌كو به‌ڵگه بۆ ئه‌و داوا تاوانیه‌ى كه هه‌یه به پێى یاساى بنه‌ما سزایه‌كانى ساڵى 1979، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان داواده‌كات دادگا شارستانیه‌كانى هه‌رێم ئه‌و داوایانه یه‌كلاى بكه‌نه‌وه چونكه ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن و تۆماركراون.
رێكارى په‌رله‌مانى كوردستان
له لایه‌كى تر په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 29ـى حوزه‌یرانى 2022 له دانیشتنێكدا به زۆرینه‌ى ده‌نگ هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى نه‌وت و گازى ژماره 22ـى ساڵى 2007ـى په‌سه‌ندكرد. ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ى بۆ هه‌مواره‌كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه ئاماده‌كرابو پاشان نێردرایه په‌رله‌مان. له‌م هه‌مواره‌دا ماده‌ى چواره‌م هه‌مواركراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به پێكهاته‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و گاز. ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و گاز خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى گرنگن له ره‌نگڕێژكردنى سیاسه‌تى كه‌رتى نه‌وت و غازى هه‌رێم به پێى ماده‌ى 5ـى یاساكه كه بریتین له:
1. دانانى پلان و پره‌نسیپه گشتیه‌كان بۆ سیاسه‌تى نه‌وت و غاز و به‌دوادا گه‌ڕان و گه‌شه‌پێدانى.
2.پێدانى ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر گرێبه‌سته‌كان.
3.دیاریكردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و غاز.
به‌پێى ئه‌م هه‌مواره تازه‌یه ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه له پێنج كه‌سه‌وه كراوه به شه‌ش كه‌س، ئه‌ویش به زیادكردنى سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، واته ئه‌م ئه‌نجومه‌نه پێكهاتوه له‌شه‌ش كه‌س ئه‌وانیش "سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (سه‌رۆك)، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران (جێگرى سه‌رۆك)، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (ئه‌ندام)، وه‌زیرى دارایى (ئه‌ندام)، وه‌زیرى پلاندانان(ئه‌ندام)، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان (ئه‌ندام)". بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدان ده‌بێت و له كاتى یه‌كسان بونى ده‌نگه‌كان ئه‌وا ده‌نگى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك بێت ئه‌وا به دو ده‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌بێته زۆرینه.(بڕگه‌ى 2ى ماده‌ى 4ى هه‌مواركراو).
به پێى هه‌موارى یاساى نه‌وت و غازى ژماره 22ى ساڵى 2007، دانانى سیاسه‌تى نه‌وت و غاز و پرسى مۆڵه‌تپێدان به كۆمپانیاكان و دیاریكردنى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و غاز له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نه‌وت و غازى هه‌رێمه‌وه بڕیارى لێده‌درێت. وه‌ك ده‌زانین له ئێستادا پێكهاته‌ى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دابه‌ش بوه به‌سه‌ر سێ لایه‌نى سه‌ره‌كى، ئه‌وانیش: پارتى به سێ ئه‌ندام (سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان)، یه‌كێتى دو ئه‌ندام (جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى پلاندانان) و گۆڕان یه‌ك ئه‌ندام (وه‌زیرى دارایى). كه‌واته پارتى و یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارن له ئه‌نجومه‌نى نه‌وتى هه‌رێم و ئه‌وانیش به‌رپرسن، ئه‌گه‌رچى به‌پێى پێكهاته‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه بێت به‌تایبه‌ت پاش ئه‌م هه‌مواره بۆ پارتى ئاسانتره بڕیار بدات، چونكه زۆرینه‌ى لاى ئه‌وه.
لێره جێى خۆیه‌تى پرسیارێكى یاسایى و بابه‌تى بكه‌ین دور له هه‌مو ده‌مارگیرى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا پاش 15ـى شوباتى 2022 كه دادگاى فیدراڵى بڕیارى دا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاساى نه‌وت وغازى هه‌رێم ژماره 22ـى ساڵى 2007 ، له روى یاساییه‌وه یاساكه هیچ بونێكى ده‌مێنێت؟
به تێگه‌یشتن له ده‌قه ده‌ستورییه‌كان، ئه‌و بڕیاره چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كى هه‌یه، وه‌ك باسمانكرد بڕیارێكى بنبڕه واته ناكرێت تانه‌ى لێ بدرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه ناچاریه (ملزم) واته ده‌بێته جیبَه‌جێبكرێت له لایه‌ن هه‌ردو لایه‌نى داواكه كه بریتیه له حكومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم، بۆیه له وه‌ڵامدا نایشارینه‌وه كه ئه‌و یاسایه له روى زانستى یاسا و ده‌ستورییه‌وه پوچه‌ڵه! واته هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، بۆچونى ئێمه له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌یه كه فێربوین له مامۆستاكانمانه‌وه له كۆلیجى یاسا و له ژیانى ئه‌كادیمى، نه‌ك له سه‌ر بنه‌ماى ده‌مارگیرى نه‌ته‌وه‌یى و لایه‌نگیرى سیاسى.
بۆیه هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایه‌كى پوچه‌ڵ كه به‌بڕیارى دادگا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، جا ناوه‌ڕۆكى بریاره‌كه هه‌رچیه‌ك بێت یاخود له به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكى داواكه نه‌بێت، چونكه له راستیدا ره‌زامه‌ندى لایه‌نه‌كانى داوا مه‌رج نیه بۆ ئه‌وه‌ى بێژین ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاكه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات ده‌ستورى و یاساییه یان نه. له هه‌مان كاتدا ئێمه ده‌زانین بابه‌ته‌كه ره‌هه‌ندى سیاسى گرنگى خۆى هه‌یه و هه‌ردولا به‌رپرسیارێتى هه‌ڵده‌گرن له چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكیه‌كان، كه ئه‌مه‌یان بابه‌تێكى تره.
سیاسه‌تى وزه‌ى هه‌رێم پێش 15ـى شوبات
سه‌ره‌ڕاى هه‌مو ئه‌مانه‌ش، سیاسه‌تى وزه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێش ـ15ى شوباتیش سیاسه‌تێكى ژیرانه و سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، هه‌ر بۆیه هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستان به‌م بڕیاره‌ى دادگا دڵخۆش بون. ئه‌گه‌رچى هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانه سروشتیه‌كان، به‌ڵام پارته سیاسه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نه‌یانتوانیوه له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تێكى سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه‌ى ببه‌ن، چونكه هه‌ر سیاسه‌تێكى ئابورى ئه‌گه‌ر بۆ خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتى نه‌بێت ئه‌وا بێ دودڵى سیاسه‌تێكى شكستخواردوه و به‌رژه‌وه‌ندى كه‌مینه‌یه‌كى له‌به‌رچاو گرتوه و دواجار ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره لێكترازان و قه‌یرانى گه‌وره‌ى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بات.
له لایه‌كى تره‌وه پسپۆڕانى گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ره‌خنه له‌و گرێبه‌ستانه ده‌گرن كه حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتى و غازیه‌كان كردویه‌تى كه بریتیه له گرێبه‌ستى هاوبه‌شى له به‌رهه‌م، واته كۆمپانیاكه له به‌رامبه‌ر كاره‌كانى به‌شێكى باش له داهاتى فرۆشتنى نه‌وته‌كه ده‌بات، له كاتێكدا ده‌كرا له جۆرى گریبه‌ستى كار یان خزمه‌تگوزارى بێت وه‌كو ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند ئه‌نجامى داون.
به‌ڵگه‌یه‌كى تر‌ى شكست به‌داخه‌وه نه‌وت و غازى هه‌رێم بوه هۆى قه‌رزاربونى نزیكه‌ى 30 ملیار دۆلار، بوه هۆى پیسكردنى خاك و ئاو و هه‌واى كوردستان، بوه هۆكارى چه‌ندین نه‌خۆشى ترسناك. ته‌نانه‌ت ئێستا نرخى به‌نزین بوه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هاوڵاتى ئێمه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌بونى سوته‌مه‌نى نیه، به‌ڵكو ئه‌نجامى نه‌بونى سیاسه‌تێكى دڵسۆزانه‌ى نیشتیمانی و مۆنۆپۆڵكردنى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى نه‌وت و غازه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار و پارته سیاسیه‌كان نه‌ك ده‌زگا حوكمى و نیشتیمانیه‌كان.
هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى ئابورى گه‌وره‌ى هه‌یه و خه‌ڵك له ژیانى ئابورى و بژێویه‌كه‌ى دڵنیا نیه. ئه‌گه‌رچى داتاى ورد و تازه به‌رده‌ست نیه له ئێستادا، به‌ڵام به‌پێى هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى زانستى هه‌رێمى كوردستان روبه‌ڕوى هه‌ڵاوسانى گه‌نج (Youth bulge) بوه‌ته‌وه، چونكه ساڵانه 50 هه‌زار گه‌نجى بێكار دێنه بازاڕ، هه‌روه‌ها به پێى ده‌سته‌ى ئامارى سلێمانى له ساڵى 2013 رێژه‌ى هه‌ژارى 3% بوه و له ساڵى 2016 بوه‌ته 15% له هه‌رێم. له كاتێكدا به پێى وته‌ى سه‌رۆك ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم (سیروان محه‌مه‌د)، له ساڵى 2021 رێژه‌ى بێكارى له هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته 9%. ئه‌گه‌ر چى بۆچونى جیاواز هه‌یه و داتاكان گومانى له سه‌ره، به‌ڵام بێگومان پاش سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى كرۆنا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى نراون له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌كو زیادكردنى باج و رسومات و بارگرانى ئابورى زیاتر دروست بوه و رێژه‌ى هه‌ژارى و بێكارى له هه‌رێم له ئێستادا زۆر زیاتره.
كه‌واته پێویسته هه‌ر دو حكومه‌ت گۆڕانكارى ریشه‌یی له سیاسه‌تی وزه بكه‌ن له سه‌ر بنه‌ماى لیًَكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتنێكى تازه، به شێوه‌یه‌ك داهاتى نه‌وت و غاز بۆ خه‌ڵك بێت نه‌ك بۆ پارته سیاسیه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌رى ململانێى زیاتر و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانى هێز به دور نازانرێت، بۆ ئه‌مه‌ش دور نیه جێبه‌جێكردنى هه‌مان بڕیار بكرێته بیانو، به‌مه‌ش دۆخى خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت. په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى نه‌وت و غاز و ته‌واوى پارته سیاسیه‌كان پێویسته ژیرانه بیر له یاسایه‌كى تازه بكه‌نه‌وه بۆ نه‌وت و غاز كه ئه‌و بۆشاییه یاساییه‌ى دواى 15ـى شوبات دروست بوه، پڕبكاته‌وه ، له‌سه‌ر بنه‌ماى سیاسه‌تێكى تازه‌ى وزه بۆ خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵك، بۆ ئه‌مه‌ش رێكه‌وتن و هاوده‌نگى هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێم گرنگه.