نوێنەرێکی کفری: ٢٠ـی ئەم مانگە رێگای کفری- دوزخورماتو دەکرێتەوە

2022/08/11 - 07:49 | 131 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
پاش سەردانی بەغداد و کۆبونەوە لەگەڵیان، نوێنەرێکی قەزای کفری دەڵێت: جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێی راگەیاندین رێگای کفری- دوزخورماتو، ٢٠ی ئەم مانگە بەفەرمی دەکرێتەوە.
 
زیاتر لە مانگێکە رێگای نێوان کفری- دوزخورماتو داخراوە و دوێنیش بە هەڵدانی خێوەت و خۆپیشاندانی کاسبکارانی قەزای کفری، رێگاکە بەکاتیی کرایەوە.
 
سامان کەریم، رۆژنامەنوس کە وەک یەکێک لە نوێنەری قەزای کفری ئەمڕۆ سەردانی بەغدایان کردوە، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهاوبەشی لەگەڵ هەریەک لە: کەریم شکور، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، فەرماندەی میحوەری ٢ـی هێزەکانی پێشمەرگە و کاسبکارانی قەزای کفری، سەردانی  عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، جێگری فەرماندەی ‌ ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و کۆمەڵیک پلەداری سوپای عێراقمان کرد.
 
وتیشی: جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێیوتین کە رۆژی ٢٠ـی مانگ بەفەرمی رێگاکە دەکاتەوە.
 
هاوکات باسی لەوەشکراوە رۆژی شەمە لیژنەیەک لەو فەرماندەیە سەردانی رێگاکە دەکات و ەاپۆرتی خۆیان لەوبارەیەوە دەنوسن و تا ئەو کاتەش هاتوچۆکردن بە شێوەیەکی نافەرمی بەردەوام دەبێت.



Dengnet.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 836,667     ژمارەی میوان 42