ده‌نگ نێت ـ محه‌مه‌د ئازاد
شارەوانی کفری رێگە بە دروستکردن و تاپۆکردنی خانوی ۱۰۰ مەتری نادات، به‌رپرسێكیش ئه‌م بڕیاره به یه‌كێك له هۆكاره‌كانى چۆڵكردنى شاره‌كه ده‌زانێت.
ئەرکان ئیبراهیم، هاوڵاتی لە قەزای کفری، له راپۆرێكى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان دا ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه رێگە به دروستكردنى خانوی ١٠٠ مەتری نادرێت و تاپۆشی ناکەن، لە کاتێکدا ئەنجومەنی شارەوانی چەند بڕیارێکی لایە و تاپۆش ئاراستەی شاره‌وانی کفری کردوە لە ١ مەترەوە بۆ ١٠٠٠ مەتر دەکەین بە تاپۆ، کەچی شارەوانی نایکات".
عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی قەزای کفری جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه مۆڵه‌ت به دروستكردنى خانوى ١٠٠ مه‌تری ناده‌ن، هۆكاره‌كه‌یشی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى "وەزارەتی داد لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ فه‌رمانێكى ده‌ركردوه و دەڵێت نابێت زەوی ٢٠٠ مەتری دابەش بکرێت بۆ ١٠٠ مەتری".
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌م بڕیاره‌وه، رزگار محەمەد، ئەندامی لیژنەی شارەوانیەکان لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوەدەکات: بۆ ئەم بابه‌ته لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی کۆبوینەتەوە و پێیان راگەیاندین گەڕەکێک کە دروست دەبێت ئەگەر ٢٠ ماڵ بێت خزمەتگوزاری بۆ ٢٠ ماڵ دەبرێت نەک ٤٠ ماڵ، بۆیە ئەو بڕیارە دەرکراوە و کاری پێدەکرێت.
به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى تێبینه‌رایه‌تى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى كفری، ئه‌م بڕیاره لێكه‌وته‌ى سلبی و خراپی هه‌بوه له قه‌زاكه‌یان دا.
کاروان جەمال، ده‌ڵێت: پێنەدانی مۆڵەتی بینا بە خانوی ١٠٠ مەتری یەکێک لە هۆکارەکان کە قەزاکە چۆڵ کرا، چونکە خەڵک لەتوانایدا نیە خانویەکی ٢٠٠ مەتری بکات بە بینا.