ده‌نگ نێت
دواى ده‌ستگیركردنى نوێنه‌ره‌كه‌یان، ده‌یان شۆفێری تانكه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له كێڵگه‌ى نه‌وتى حه‌سیره له گه‌رمیان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
چه‌ند شۆفێرێكى تانكه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى حه‌سیره له گه‌رمیان كه نه‌یانویست ئاماژه به ناویان بكرێت، به رادیۆی ده‌نگیان وت: ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نوێنه‌رێكیان به ناوى (ئازاد عەبدولقادر) له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منیه‌وه كه نازانرێت كێن، ده‌ستگیر كراوه، ژماره‌یه‌ك شۆفێریش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تى له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى ئه‌و نوێنه‌ره‌یانه‌وه خۆپیشاندانیان كردوه و ئه‌وانیش ده‌ستگیر كراون.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ده‌ستگیركراوه‌كان ژماره‌یان (40) چل كه‌س ده‌بێت.
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان، 3 جار په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاوه كرد كه كێڵگه نه‌وتیه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌و سنوره‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
به‌وته‌ى ئه‌و شۆفێرانه، پێشتر بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌ر ته‌نێكى نه‌وتى به‌رهه‌مى كێڵگه‌كه، بڕی 24 هه‌زار دیناریان بۆ ده‌ستنیشان كرابو، به‌ڵام به‌هۆی گرانبونى نرخی گازه‌وه، داوا كرا بۆیان زیاد بكرێت و نرخه‌كه كرایه 32 هه‌زار، كه‌چى ئه‌و پاره زیاده‌یه دره‌نگ بۆیان خه‌رج ده‌كرا، بۆیه شۆفێران له رێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستگیركردن و كێشانه‌وه، دو رۆژه گواستنه‌وه‌ى نه‌وتی كێڵگه‌كه كێشه‌ى تێكه‌وتوه.
گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌و كێڵگه‌یه، به كۆمپانیای بلاك بوڵ دراوه، پێشتریش چه‌ند جارێك كێشه كه‌وتبوه نێوان شۆفێران و كۆمپانیاكه‌وه.