ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
کێشەی رێگەنەدان بە داخلبونی باری مەرزی پەروێزخان بۆ خانەقین بەردەوامە

2022/08/11 - 01:37 | 320 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
کێشەی رێگەگرتن لە داخلبونی زیاتر لە ١٥٠ بار لە ‌ بازگه‌ى ده‌روازه‌ى قه‌زاى خانه‌قین بەردەوامە، بەرێوبەری مەرزی پەروێزخانیش دەڵێت: هیچ شتێک لە سەر ئەو بابەتە ناخەینەڕو. 
  
نزیکەی هەفتەیەکە سەروی ١٥٠ بارهەڵگر کە باری کاشیان پێیە و لە مەرزی پەروێزخانەوە باریان بارکردوە، لە بازگەی دەروازەی باکوری خانەقین راگیراون و رێگەیان پێنادرێت داخل ببن و بارەکەیان بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ببەن.
  
سەرچاوەیەک بۆ رادیۆى دەنگ وتى: هۆكارى داخڵ نه‌بونی ئەو بارهەڵگرانەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە به‌هاى گومركى له‌ هه‌رێم دابه‌زیوه‌، به‌ڵام له‌ عێراق به‌رزه‌، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ بیانو له‌لای حكومه‌تى عێراقی بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ به‌ داخلبونى ئه‌و بارانه‌ نه‌ده‌ن.  
  
بە وتەی سەڕچاوەیەکی فەرمیش، هەوڵێک هەیە لەم چەند رۆژەدا رێگە بەتێپەڕبونی ئەو بارانە بدرێت، بەڵام سەرپەرشتیاری دەروازوی پەروێزخان بەدەنگی وت: بەهیچ جۆرێک لەسەر ئەو بابەتە  هیچ شتێک ناڵێین، چونکە ئەوە پەیوەستە بەئیدارەی گەرمیانیشەوە. 
  
 راگیرانى ئەو بار هەڵگرانە لە دەروازەی خانەقین لە کاتێکدایە کە رسوماتى گومرك له‌ مه‌رزی په‌روێزخان  بۆ  ١٧١ کەرەستە و کاڵا كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، له‌نێویشیاندا كاشى، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ جوڵه‌یه‌كی زیاتر بكه‌وێته‌ مه‌رزه‌كه‌وه‌، كه‌ پێشتر به‌هۆی به‌رزى رسوماتى گومركه‌وه‌، بازرگانان زۆربه‌ى باره‌كانیان ده‌برده‌ مه‌رزی مونزریه‌ى نزیك خانه‌قین.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,704,937     ژمارەی میوان 900