ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن: دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و ئازاردان و هەڵكوتانە سەریان راگرن

2022/08/08 - 07:44 | 980 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن ئیدانەی دەستگیرکردن و ئازاردان و هەڵکوتانە سەر رۆژنامەنوسان دەکەن و داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی ناوخۆی و نێودەوڵەتی دەكەن بەدواداچون بۆ ئەم پرسە بکەن.
 
 
دەقی راگەیەنراوێک لەژمارەیەك دەزگای میدیاییەوە…
 
بەداخەوە لەگەڵ سەرهەڵدانی هەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەك، رۆژنامەنوسان رووبەرووی گرتن  و دەبنەوە و یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 ی تایبەت بەكاری رۆژنامەنوسی پێشێل دەكرێت، لەم خۆپیشاندانانەی چەند رۆژی رابردووی هەرێم جارێكی تر ژمارەیەك رۆژنامەنوس دەستگیركران، و بەشێكی تریشیان تا ئێستا مەترسی دەستگیركردن و هەڕەشەیان لەسەرە.
 
ئێمە لەم بەیاننامەیەدا داوا دەكەین دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و ئازاردان و هەڵكوتانە سەریان و دەستگرتن بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانیان و شکاندنیان دەستبەجێ رابگیردرێت و هاوڕێی رۆژنامەنووس عەبدوڵا  ئەحمەد بەڕێوەبەری ماڵپەڕی كورد نیوز و هەموو ئەو رۆژنامەنووس و هاوڵاتیانەی كە تائێستاش ئازاد نەكراون ئازاد بكرێن.
 
داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی ناوخۆی و نێودەوڵەتی دەكەین بەدواداچوون بۆ پێشێلكاریەكانی ئەم دوایانەی هێزە ئەمنیەكان بكەن بۆ ئەوەی لەوە زیاتر كاری میدیایی و رۆژنامەنوسی بەرتەسك نەكرێتەوە و هێزە ئەمنیەکان ناجار بکرێن رێز لە رۆژنامەنووسان و دەزگا میدیاییەکان و ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی بگرن.
 
کەناڵی ئێن ئارتی
دەزگای میدیایی ویستگە نیوز
دەزگای میدیایی بینەرنیوز
دەزگای میدیایی سەردێڕمیدیا
دەزگای میدیایی کوردنیوز
دەزگای میدیای ئەنوا پرێس
دەزگای میدیایی ئاوێنە 
رادیۆی دەنگ 
گۆڤار و ماڵپەڕی سپی میدیا
 
٨ی ئابی ساڵی ۲۰۲۲



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,268,753     ژمارەی میوان 698