ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
موەفەق حسێن: هێشتا بڕیارم نەداوە بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەی بێمە گەرمیان

2022/08/05 - 10:38 | 573 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
پەرلەمانتارە گەرمیانیەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هێشتا دڵنیا نیە لەئامادەبونی لە گەرمیان بۆ ئەو خۆپیشاندانەی کە بڕیارە سبەی جوڵانەوەکە ئەنجامی بدات.
 
موەفەق حسێن، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی نەوەی نوێ، لەبارەی دیاریکردنی وادەی ئەو خۆپیشاندانەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیاریکردوە لەسەرجەم شارەکانی هەرێم، بە رادیۆی دەنگی وت: هێشتا هیچ بڕیارێکم نەداوە بێمە گەرمیان و بەشداری بکەم لە خۆپیشاندانەکان.
 
جەختی لەوەش کردەوە کە بەشداریی خۆپیشاندانەکە دەکات، بەڵام لەبارەی ئەو شوێنەی بەشداریی تێدا دەکات وتی: ئەوەمان یەکلا نەکردوەتەوە.
 
بەوتەی خۆیشی، خۆپیشاندانەکە بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک نیە.
 
موەفەق حسێن، کە دانیشتوی سلێمانییە، لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردوی عێراق، لەسەر لیستی نەوەی نوێ و لەبازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی کە گەرمیان و دەربەندیخان و چەمچەماڵی دەگرتەوە، خۆی پاڵاوت و یەکەم دەنگی سەر بازنەکەی هێنا کە زیاتر بو لە ١٧ هەزار دەنگ.
 
جوڵانەوەی نەوەی نوێ سبەی شەمەی دیارییکردوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، لە گەرمیانیش لە هەریەکە لە قەزاکانی کەلار و کفریش، ناو بازاڕی شارەکەی وەک شوێنی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە دیارییکردوە.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,705,023     ژمارەی میوان 984