ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەڕێوبەری گومرکی گەرمیان: جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دو هێندە زیادی کردوە

2022/08/05 - 05:11 | 377 جار بینراوە    
 
ده‌ه‌نگ نێت
 
پاش بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی رسوماتی گومرک، بەڕێوبەری مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوبه‌رى گومرکی گەرمیان دەڵێن: بەوهۆیەوە جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان بوەتە دو هێندە.
 
رۆژی 25ـى حوزەیرانی ئه‌مساڵ، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم نرخی رسوماتى گومرکی 171 کاڵای جۆراو جۆری کەمکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێکی زۆری بازرگانان به‌هۆی به‌رزیی نرخی رسوماتى گومركه‌وه‌ رویان له‌ دەروازەکانی عێراق ده‌کرد.
 
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێستا 50% جموجۆڵی بازرگانی له‌ مه‌رزه‌كه‌مان زیادیکردوە، ئەگەر رێگە بە تێپەڕینی باری کاشیەکان بدرێت، ئه‌وا رێژه‌كه‌ دەبێتە 80%.
 
ئه‌و باره‌ كاشیانه‌ى كه‌ ئاماژه‌ى بۆ دا، زیاتر له‌ 150 بارهه‌ڵگره‌ و له‌ بازگه‌ى چونه‌ ژوره‌وه‌ى قه‌زاى خانه‌قین رێگه‌ به‌ چونیان بۆ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق نادرێت.
 
لایخۆشیه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رى گومرکی گەرمیان، باسی له‌وه‌كرد نزیکەی هەفتەیەکە جموجۆڵی بازرگانى له‌ مه‌رزی په‌روێزخان لە 150 باری رۆژانەوه‌ زیادی کردوە بۆ 300 بار.
 
هێمن نوری، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیارەکە سودی هەبوە، کاڵا هەیە 60% نرخی رسوماتى گومركه‌كه‌ى کەمکراوەتەوە.
 
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئەم بڕیارە کاتیە. هه‌روه‌ك به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان داوایكرد بڕیاره‌كه‌ جێگیر بكرێت و ببێت به‌ هه‌میشه‌یی.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,721     ژمارەی میوان 773