سبەی لە کەلار موچە دابەش دەکرێت

2022/07/31 - 09:05 | 1129 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بانکی شێروانە لەکەلار ئاشکرای دەکات لە سبەینێوە موچەی مانگی تەموزی ٢٠٢٢ـی پێشمەرگە دابەش دەکات.
 
رێبوار رەحیم، بەڕێوبەری بانکی شێروانە لە کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: لە سبەینێ دوشەمەوە بە چەند وەجبەیەک هەتا پێنجشەمە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکەین.
 
وتیشی: ئەو موچەیە لەلایەن حکومەتەوە دابین ناکرێت، بەڵکو کۆمەکی هاوپەیمانانە بۆ هێزی پێشمەرگە.
 
باسی لەوەشکرد؛ پارەی موچەکە نەگەشتوە و بڕیارە سبەی بگاتە دەستیان و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
 
تائێستا حکومەت موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی دابەش نەکردوە، زانیارییەکانیش لەبارەی هۆکاری ئەم دواکەوتنەوە جیاوازن، لەکاتێکدا باس لەوە دەکرێت بەهۆی بونی کێشە لە کۆکردنەوەی داهاتی سلێمانییەوەیە، هاوکات باسیش لەوە دەکرێت کە بەو هۆیەی خەرجکردنەکە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی دەوێت و ئەویش لە دەرەوەی وڵاتە، بۆیە دواکەوتوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,698,391     ژمارەی میوان 102