ماوەى دو رۆژە لەسەر یەک گواستنەوەی نەوت لە بلۆکى نەوتى چیا سورخەوە راگیراوە، شۆفێرێکیش دەڵیت: کۆمپانیاکان لە نێوان خۆیان کێشەیان بۆ دروستبوە هیچ نەوتێک ناگوازرێتەوە.
بەهۆی کەمکردنەوەی کرێی گواستنەوەی نەوت لە ٣٢ هەزارەوە بۆ ٢٨ هەزار دینار بۆ تەنێک، لە دوێنێوە گواستنەوەی نەوت لە بلۆکی نەوتی چیاسورخی ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان راگیراوە.
هادی کەریم، شۆفێری گواستنەوەى نەوتە، بە رادیۆی دەنگی وت: دوێنی هیج بڕە نەوتێکمان نەگواستەوە، پاشان یەکێک لە کۆمپانیاکان کێشەکەی بۆ چارەسەرکردین و کرێکەیان بۆ کردین بە ٣٢ هەزار دینار.
باسی لەوەش کرد: ئێستا گرفت لە نیوان ٢ کۆمپانیاکە دروست بوە، کە یەکێکیان تورکیە و رەزامەند نیە بەوەی کرێ زیادبکاتەوە بۆ ئەو کۆمپانیایەی کە کرێی ئێمە دابین دەکات، بۆیە ئەمڕۆش لە مانگرتن بەردەوام بوین و هیچ بڕە نەوتێکمان نەگواستەوە.
بلۆکی نەوتی چیا سورخ کۆنترین بیری نەوتی لە عێراق دا لێیە، لە سەرەتای سەدەی بیست دا لەلایەن کۆمپانیایەکی بریتانی- ئێرانی چەند بیرێکی تێدا لێدرا، كۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ كۆمپانیای (GGFZ)ی چینی كاری بهدواداگهڕانی بۆ کرد، بهسهرپهرشتی كۆمپانیای جهنهڵ ئینێرجی (توركی-بهریتانی) له كۆتایی ساڵی ٢٠١٢ وەبەرهێنانی تیایدا دەستپێکرد و چەند بیرێکی نوێیشی تێدا لێدا.
بە پێی زانیارییەکان بەرهەمی نەوتی رۆژانەى کێڵگەکە لەنێوان ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ بەرمیل دەبێت.