ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
راگیراوێک لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان گیانی لەدەستدا

2022/07/30 - 05:21 | 1492 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت پیاوێکی راگیراو لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، گیانی لەدەستداوە.
 
عەلی جەمال قەدوری، بە رادیۆی دەنگی وت: رۆژی پێنجشەمە (٢٨ـی تەموز) راگیراوێک لە رەگەزی نێر کە تەمەنی ٥٢ ساڵە، لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بە حاڵەتی مردنی ئاسایی گیانی لەدەستداوە.
 
رونیشیکردەوە: راگیراوەکە بە تۆمەتی کوشتن لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بوە، هۆکاری گیان لەدەستدانەکەشی حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی بوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,703,282     ژمارەی میوان 3526