"لایەنێک هەوڵ دەدات سەرلەنوێ کانەکانی چەو و لمی سەر روباری سیروان دەست بەکار بکەنەوە"

2022/07/27 - 08:17 | 629 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
پاش کەمتر لە ساڵێک لە لابردنی کانەکانی چەو ولم لە سەر روباری سیروان، چالاکوانێک هەوڵی دوبارە رێگەدان بە کارکردنیان ئاشکرا دەکات.
 
کۆتایی ساڵی رابردو بەشێکی هەرەزۆری کانەکانی چەو و لم کە لەسەر روباری سیروان بڕیاری لابردنیان و گۆڕینیان بۆ کەسارە درا.
 
ئاراز محەمەد، ئەندامی کەمپینی لابردنی کانەکانی چەو و لمی سەر روباری سیروان، لە میانەی بەرنامەی رۆژێکی تری رادیۆی دەنگدا وتی: هێشتا هەندێک لە سەر پێچی و بە شیوەیەکی ناڕاستەوخۆ کارکردنی کارگەکان لەسەر روباری سیروان ماون.
 
ئەوەشی ئاشکرا کرد: "ئاگاداری ئەوەن لایەنێک هەوڵی ئەوەدەدات سەر لە نوێ کانەکانی چەو لم لەسە روباری سیروان دەست بەکارکردن بکەنەوە"، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو "لایەنە" بدات.
 
ئاماژەی بەوەشدا ئەم هەوڵە "پەیوەستە بەهەبونی بەرژەوەندیەوە" کە ئەمەش بە وتەی خۆی، جگە لە تێکدانی ژینگەی روبارەکە، مەترسی دەخاتە سەر ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی ناوچەکەش.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,156     ژمارەی میوان 304