ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەوە لە گەرمیان

2022/07/25 - 10:31 | 371 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
۲٥ رۆژ بەسەر راگەیاندنى لیستى موچەی مانگی حوزەیران تێپەڕدەبێت و هێشتا بەشێکی فەرمانگەکانی گەرمیان موچەیان وەرنەگرتوە، بەوتەی بەڕێوبەری بانکی گەرمیانیش لەوانەیە ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە کۆتایی پێبێت، ئەگەرچی تا ئێستا پارە نەگەشتوەتە دەستیان.
 
دابەشکردنی موچەی مانگی حوزیرانی رابردو تائێستا لە گەرمیان کۆتایی پێنەهاتوە، بەشێک لە فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتی شارەوانی و خوێندنی باڵا موچەکانیان وەرنەگرتوە، لەوانە: بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاو (دەوروبەری گەرمیان، ژێرزەوی و ئاودێری)، نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەشێکی زانکۆ، کۆلێژی تەکنیکی جگە لە مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەش.
 
بەمهۆیەشەوە ماوەی چەند رۆژێکە بەشێک لە فەرمانگەکان بایکۆتى کارەکانیان کردوە و بەشێکى تریشیان لەبەردەم بینای بانک گردبونەوەیان ئەنجام داوە.
 
بۆ کۆتایی هێنان بەدابەشکردنی موچە لە سنوری گەرمیان، بانکی گەرمیان پێویستی بە زیاد لە ۳ ملیار دینارە.
 
ئاریا ئەنوەر، بەرێوبەری بانکی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد: ئەمڕۆ لیژنەکانمان سەردانی بانکی هەرێمیان کردوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دابەشکردنی موچە کۆتایی پێدێت.
 
وتیشی: تائێستا پارەمان بەدەست نەگەیشتوە، بەڵام هەر پارە گەیشت دابەشکردنی موچە کۆتایی پێدێنین.
 
 دابەشنەکردنى موچەى بەشێک لە فەرمانبەران لە سنورى ئیدارەى گەرمیان لە کاتێکدایە  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئەوەی راگەیاندوە ئەمڕۆ (٢٥ـی تەموز) دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی تەموز دەکرێت، بەڵام هێشتا لە گەرمیان موچەی مانگی پێشو بە تەواوی دابەش نەکراوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,715,978     ژمارەی میوان 1967