دوای ٢٢ رۆژ هێشتا دو وەزارەت لە گەرمیان موچەیان وەرنەگرتوە

2022/07/22 - 10:08 | 175 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
٢٢ رۆژ بەسەر راگەیاندنى لیستى موچە تێپەڕدەبێت، بەڵام دابەشکردنی موچە کۆتایی پێنەهاتوە، بەهۆی کەمی ئەو پارەیەیەش گەشتۆتە بانکی گەرمیان موچەی هەندێک لە فەرمانگەو بەڕێوبەرایەتیەکان دابەشنەکراوە. 
 
 دابەشکردنی موچەی مانگی حوزیرانی رابردو تائێستا لە گەرمیان کۆتایی پێنەهاتوە بەشێک لە فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتی شارەوانی و خوێندنی باڵا موچەکانیان وەرنەگرتوە، لەوانە: بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاو (دەوروبەری گەرمیان، ژێرزەو و ئاودێری)، نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەشێکی زانکۆ، کۆلێژی تەکنیکی.
 
بەمهۆیەشەوو بەشێک لە فەرمانگەکان بایکۆتى کارەکانیان کردوە و بەشێکى تریشیان هەڕەشەى بایکۆت کردن دەکەن.
 
بۆ کۆتایی هێنان بەدابەشکردنی موچە لە سنوری گەرمیان بۆ هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و شارەوانی،  بانکی گەرمیان پێویستی بە نزیکەى ٢.٥ ملیار دینارە.
 
رادیۆى دەنگ بۆزانینى کاتى دابەشکردنى موچەکانیان پەیوەندى بە ئاریا ئەنوەر بەرێوبەری بانکی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
 
دابەشنەکردنى موچەى بەشێک لە فەرمانبەران لە سنورى ئیدارەى گەرمیان لە کاتێکدایە  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئەوەی راگەیاندوە ٢٥  ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ٧ دەکرێت.



Dengnet.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 836,798     ژمارەی میوان 34