ده‌نگ نێت
له‌سه‌ر دۆسیه‌ى به‌ردانى بارێكى هێلكه‌ى به‌سه‌رچو، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی كه‌لار به پێبژاردنى 200 دوسه‌د هه‌زار هه‌زار دینار حوكم درا.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، عه‌مید: ئومێد مه‌جید، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسی كه‌لار، دواى ئه‌وه‌ى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركرا له‌به‌رامبه‌ر به‌ردانى بارێك هێلكه‌ى به‌سه‌رچو له ساڵی 2020، سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه له دادگاى سه‌ربازیی هێزه‌كانى ناوخۆ، به تاوانى كه‌مته‌رخه‌میكردن له هه‌ستان به ئه‌ركه‌كه‌ى و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتى سزادراوه و سزاكه‌یشی پێبژاردن "غرامه" بوه به بڕی (200000) دوسه‌د هه‌زار دینار.
رادیۆی ده‌نگ له‌مباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی كه‌لار و وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بون لێدوان بده‌ن.
هاوكات هه‌ریه‌كه له: رزگار محه‌مه‌د- ئه‌ندامى پارله‌مانى كوردستان و كه‌ریم عه‌لی- ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب- ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وان سكاڵاكه‌یان جوڵاندبو، جه‌ختیان له زانیارییه‌كان و حوكمدانى به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی كه‌لار كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی كه‌لار به ماده‌ى (341) له یاسای سزادانى عێراقی سزا دراوه، كه تایبه‌ته به سزادانى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت له‌كاتى ئه‌نجامدانى كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به ماڵ و دارایی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتى.
ئه‌م روداوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌وى 18ـى نیسانى 2020، كه به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شى ئه‌و سێ پارله‌مانتار و ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نه‌ى پارێزگا، له‌و شه‌وه‌دا لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لار، ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر بارێك هێلكه‌ى به‌سه‌رچو دا و دواتر راده‌ستى پۆلیسی كه‌لاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر باره‌كه به‌ردراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و سێ كه‌سه هه‌ستان به تۆماركردنى سكاڵا دژ به به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی كه‌لار و تۆمه‌تباریان كرد به به‌ردانى باره‌كه.