جەمیل بایک باس لە روداوەکەی کەلار دەکات

2022/07/09 - 06:25 | 1080 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان باس لە روداوی هێرشەکەی کەلار دەکات کە بوە هۆی گیانلەدەستدانی چوارکەس و پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوکارییکردن لە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات.
 
لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات، بایک دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا هەمو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر باشور و باکور و رۆژئاوای کوردستان. هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان (پ. د. ک) بە دەستهەبون لەم هێرشانە تۆمەتبار دەکات.
 
دەڵێت: (پ. د. ک) رۆڵی هەبو لە شەهیدکردنی تێکۆشەر: فەرهاد شبلی و هاوڕێکانی، دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ناتوانێت ئەم جۆرە تاوانانە ئەنجام بدات ئەگەر پارتی زانیاریی هەواڵگریی پێنەدات. تۆمەتباریشیان دەکات بەوەی زانیاری لەبارەی شوێنی مانەوە و بارەگا و ئۆتۆمبیلی هەڤاڵانیان دەداتە دەزگای میت.
 
دەشڵێت: ئەگەر پارتی و دەزگای هەواڵگری پارتی (پاراستن) هاوکاری دەوڵەتی تورکیا نەکەن، ناتوانێت هیچ هەنگاوێک لە هیچ ناوچەیەکی باشوری کوردستان بنێت، نەخوازەڵا (قەزای) کەلار.
 
رۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لە باکوری کەلار لە رێگەی درۆنەوە بە ئامانج گیرا کە پێنج سەرنشینی تێدا بو (سێ ژن و دو پیاو)، تەنها پیاوێکیان بە برینداری رزگاری بو و ئەوانی تر گیانیان لەدەستدا. دواتر ئیدارەی خۆسەریی لە رۆژئاڤا رایگەیاند یەکێک لە شەهیدەکانی روداوەکە فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆسەرە، پاشان ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی رایگەیاند لە هێرشەکەدا کادیرێکی باڵای پەکەکە بەئامانج گیراوە بەناوی (هەڤاڵ راپەڕین).



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,690,297     ژمارەی میوان 312