حکومەت دەڵێت: پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان بەردەوامە و پرۆژەکەش ٤ مانگە راگیراوە

2022/06/30 - 05:01 | 465 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت پرۆژەی رێگای کەلار - دەربەندیخان بەردەوامە، لەکاتێکدا چوار مانگ زیاترە پرۆژەکە کارکردن تیایدا راگیراوە.
 
پەیجی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە فەیسبوک لە بڵاوکراوەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە دەڵێت: “بەردەوامی کارکردن لە ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان... بەهۆی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاریی یەکێکە لە ڕێگا ستراتیژییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان”.
 
باس لەوەشدەکات پرۆژەکە “41 کیلۆمەتر درێژە و %55ـی کارەکانی تەواو بووە و زیاتر لە 137 ملیار دیناری تێدەچێت و 18 پردی دووساید لەخۆدەگرێت”.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە پرۆژەکە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە کارکردن تیایدا لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە راگیراوە، ئەویش بەهۆی خەرجنەکردنی سولفەی پڕۆژەکەوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,701,401     ژمارەی میوان 2990